لە ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 141 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئامارەكان دەڵێن تا ئێستا (هه‌ینى 17/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 695 هه‌زار و 25 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 617 هه‌زار و 40 بوو.
له ئه‌مریكا 141 هه‌زار و 118 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 679 هه‌زار و 633 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.