ژمارهى تووشبوانى پهتاى كۆرۆنا له ئێران بهرز بووهوه، تا ئێستاش لهو وڵاته نزیكهى 12 ههزار كهس بههۆى پهتاكهوه گیانیان لهدهست داوه. ئهمڕۆ سێشهممه 7/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى لهوه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 200 كهسى دیکە بەهۆی پهتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئهو كهسانهى گیانیان لهدهست داوه، 11 ههزار و 931 كهسه. گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئهوهشى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئهمڕۆ، دوو ههزار و 637 كهسى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى پهتاكه له ئێران 245 ههزار و 688 کەسه. بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 207 ههزار کەس لە پهتاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
گوتەبێژی فهرميى بارەگای بارزانی ئيدانهى تيرۆركردنى شارەزایەكی بواری ئاسایشی لە بەغدای پایتەختی عێراق كرد. ڤیان دەخیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٠، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد: “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئهلهاشمیمان پێگەیشت کە بە كردەوەیەكی ستهمكارانهى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە”. هاوكات ئاماژەی داوە: “به توندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داواش لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین، بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگايان بكهن، تا بە سزای خۆیان بگەن”. ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە: گوتەبێژی فهرميى بارەگای بارزانی ئيدانهى تيرۆركردنى هيشام ئهلهاشمى دهكات بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئهلهاشمیمان پێگەییشت، کە بە كردهوهىهكى ستهمكارانهى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە. له كاتێكدا كه بهتوندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داوایش لە دەزگە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگايان بكهن، تا بە سزای خۆیان بگەن. لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنهوايى و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت. ڤیان دەخیل گوتەبێژی فەرمیی بارەگای بارزانی ۷/ تهمموز/ ۲٠۲٠
دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریا باکوور ئاماژەی رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکوور داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشیاریدا لەوەی کەمتەرخەمی دەبێتەهۆی " دروستبوونی قەیرانێک کە گەڕانەوە لێی مەحاڵ دەبێت. کیم جۆنگ ئون،جەختی لەوە کردەوە کۆریای باکوورهیچ حاڵەتێکی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیادا نیە، وڵاتەکەی توانیویەتی ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن. سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، تا ئێستا گومان هەیە لەوەی حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدان لە کۆریای باکوور تۆمارنەکرابێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خراپیی ژێرخانی تەندروستی ئەو وڵاتە و هەروەها پەیوەندییە بەهێزە،بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندا کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک. عەمید یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند هیچ رێکەوتنێک نەکراوە بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سنوری پارێزگای کەرکوک. وتەبێژی سەربازی کازمی ئاماژەی بەوەشکرد،چەند ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دروستدەکرێت بۆ هەماهەنگی لەبارەی پاراستنی ئەو شوێنانەی داعش چالاکی تێدا دەکات. وتیشی ئەو ناوەندە هاوبەشانە کار دەکەن لەسەر هەماهەنگی نێوان هێزەکان و پێدانی زانیاری بەیەکتر لەهەرسێ پارێزگای نەینەوا و دیالە و کەرکوک،بەڵام هیچ هێزێکی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و شوێنەکانی دیکە. ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سنوری کەرکوک. ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان چالاکی دەکەن و حکومەتی هەرێمیش چەند جارێک داوایکردوە رێگە بدرێت هێزەکانی پێشمەرگە ئەو ناوچانە بپارێزن.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لە دۆخێکی سروشتیدایە،دەتواین بڵێن ئێستا لە ناوەڕاستی دۆخەکەداین و بەرەو کۆتاییەکەی دەڕۆین. د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، ئهو ژمارانهی كه ڕۆژانه تۆماردهبێت دهتوانین بڵێین ژمارهیهكی ڕاستهقینهیه، بهڵام له پاڵ ئهوهدا ژمارهیهكی تریش ههیه كه بهڕێگاكانی تر پشکنین دەکەن، بۆیه ئهو ژمارانهی كه بۆ قوربانییهكان ئهوانهی گیانیان لهدهستداوه ڕادهگهیهنرێت یان بۆ ئهوانهی كه تووشبوونیان یاخود بۆ ئهوانهی چاك بوونهتهوه، دهتوانم بڵێم ژمارهیهكی زۆرتر لهوانه ههن. پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەڵام ئێستا ئێمه بهخۆپارێزی و ههستیارییهكی زۆرهوه له ناوهڕاستی دۆخهكهوه بهرهو كۆتاییهكهی دهڕۆین، سهرهتا دهستمان پێكرد هاتوینهته چهقهكهی ئێستا له چهقهكهیهوه بهرهو كهنارهكان دهڕۆین." د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکراشیکردوە، " ئهگهر بتوانیین ئێمه ئهو ههنگاوانهی كه گرتومانهتهبهر بهردهوام بین وه خهڵك بهردهوام بن لهسهر خۆپارێزی ههروهها حكومهت كێشه دارایی و ئابورییهكان چارهسهر بكات ئهوا دهگهینه كهناری ئارامی چونكه ئێستا دهتوانیین بڵێین خهریكه بهرگرییهكی گشتی لهسنوری پارێزگای سلێمانی دروست دهبێت". پارێزگاری سلێمانی پێشبینی دەکات ئهگهر بهم پێیه بڕۆین لهدوای 10ی ئهم مانگهوه بارودۆخهكه بهرهو ئاراستهیهكی تر دهڕوات وه ئهم پهتایه لهههر شوێنێك بڵاو بوبێتهوه پێویستی به كۆنتڕۆڵكردن ههبووه بهو ڕێگه لۆژیكیانهی كهبتوانێت لهسهر سێ تهوهر، كهمكردنهوهی مهترسی توشبووانی پهتاكه، دابینكردنی بژێوی و داهات و ڕۆژانهی خهڵك وه پاراستنی ئابوری و داهاتی دهوڵهت بپارێزێت، ئێمه له سلێمانی لهسهر ئهم سێ تهوهره بهیهكهوه كارمان كردووه." د.هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی ئەوەشیکردوە، بهپێی ئهو زانیاری و داتا و ڕاپۆرتانهی تەندروستی کە رۆژانە بە دەستمان دەگات، ئەوە دەردەخات لە دوو هەفتەی ڕابردوو رۆژانە ئەگەر 100 پشکنین کرابێت 30 بۆ 35 کەس هەڵگربووە، ئەمەش پێمان دەڵێت دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئەم ژمارە توشبووە وا دەکات بەرگرییەکی گشتی دروستبێت. سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ،پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" ئێمه لهڕابردووهوه دهستمان پێكرد و ڕامانگهیاند بهڵام ئهو ئهنجامانهی كهپێیداین لهدوای تهواوبوونی قهدهغهی هاتوچۆ پهتاكه بههێزتر دهركهوتهوه لهههمانكاتیشدا زیانێكی گهوره بهر كارو كهسابهتی خهڵك كهوت، وه زیانێكی گهورهش بهر ئابووری دهوڵهت كهوت، بۆیه ئێمه ئهو ئهزموونهمان كردووه و پێمان وایه قەدەغەی هاتوچۆ ئهنجامێكی سهركهوتووی نابێت"
لةەکاتێکدا وڵاتانی جیهان لە پێشبڕکێدان بۆ دەستخستنی پێکوتەیەکی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی ئەمەریکا مژدەی ئەوە دەدات پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ چارەسەری کۆرۆنا بەردەست دەبێت. لە وتارێکیدا بەبۆنەی جەژنی سەربەخۆیی ئەمەریکا، دوێنێ (4-7-2020) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند وڵاتەکەی بەماوەیەکی زۆر پێش کۆتاییهاتنی 2020، پێکووتە یان دەرمانێکی کۆرۆنای دەبێت. ترەمپ لە وتەکانیدا شێوازی مامەڵەکردنی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە باش وەسف کرد و، گوتی "پێشکەوتنێکی زۆر بەدیهاتووە، ستراتیجییەکەمان بەشێوازێکی باش کاردەکات". هەروەها دووبارە هێرشی کردەوە سەر چین، کە یەکەمجار پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەوە جەختی کردەوە لەوەی "دەبێت بەهۆی تەمبەڵییەکەی لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چین لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت". وتەکانی ترەمپ لەکاتێکدابوون، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو، دڵخۆشە بەوەی بەرنامەی ئیدارەی ترەمپ بۆ پەلەکردن لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، "دەبێتە مایەی دروستکردنی پێکووتەیەکی کاریگەر لەدژی کۆرۆنا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ". ئەمەریکا زەرەرمەندترین وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 935 هەزار کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 132 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە
هیشام هاشمی، لێکۆڵەری بەنێوبانگی عێراقی و شارەزای گرووپە تیرۆرسیتییەکان و داعش، کە شەوی رابردوو لە بەغدا تیرۆر کرا، پێش تیرۆرکردنی هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردبوو رووبکاتە هەولێر. دوو چەکدار بەسواری ماتۆرسکیل ئێوارەی دوێنێ (دووشەممە، 6-7-2020) لە دەرەوەی ماڵەکەی هیشام هاشمیی تەمەن 47 ساڵ لە بەغدا، لە ناوچەی زەیوونە بە گوللـە تیرۆریان کرد، ئەندامێکی خێزانەکەی دەڵێ گوێی لە دەنگی پێنج گوللـە بووە. هاشمی، بەردەوام لە تەلەڤیزیۆنە عێراقییەکان دەردەکەوت و بەهۆی شارەزاییەکەشییەوە لەلایەن بەرپرسانی حکومەت، رۆژنامەڤانان، لێکۆڵەران و تەنانەت هاوپەیمانانیشەوە راوێژی پێدەکرا. ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە "چەند هەفتەیەک پێش کوژرانی، هاشمی بەو کەسانەی گوتووە، کە متمانەی پێکردوون، دەترسێت لەوەی میلیشیاکانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، بیکوژن و هاوڕێکانی ئامۆژگارییان کردووە رووبکاتە هەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بێت". دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، هیشام هاشمی زیاتر فۆکەسی خستە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و یارمەتیدەربوون لە شکستهێنان بە داعش. ئەو، بە دەنگی بەرزەوە لە دژی هەندێک لەو گرووپانە قسەی کرد.
سه لام عەبدوڵڵا ئەمە تێزی موحەمەد تۆفیق عەلاوییە كە دەیەوێ سواری شەپۆلی خۆپیشاندەران و ناڕەزایی گۆڕەپانەكانی بەغدا و شارەكانی خوارووی عێراق بێت (كە زۆربەی شیعە مەزهەبن). بەڵام ئایا لە سەرانسەری جیهاندا حكوومەتێك هەیە وەك عەللاوی و ناڕازییەكان داوا دەكەن كە هەر هەمووی ناحزبی بێت؟ لە وڵاتانی دیموكراتیدا رەنگە لە دامەزراندنی حكوومەتێكدا كەسێك یان كەسانێك بەشداری حكوومەتیان پێ بكرێ، ئەگەرچی ناحزبیش بن، ئەویش لەبەر لێوەشاوەیی و شارەزاییان لە بوارێكدا كە رەنگە لەنێو سیاسییەكاندا پەیدا نەبێت بەو توانا و شارەزاییەی كەسانی پسپۆڕ، بۆیە زۆر ئاساییە و گەلێك جاریش روویداوە كەسانی سەربەخۆ و ناحزبی لە وڵاتانی دیموكراتیدا بەشداری حكومەتییان پێ بكرێ و سەركەوتووش بن، بەڵام بتەوێت هەموو بەشداربووانی حكوومەت، كەسانی سەربەخۆ و ناحزبی بن تائێستا نموونەی لەو جۆرە نەبووە.راستە حزبە سیاسییەكانی عێراق، دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆریی عێراق، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكرا كە قۆناغێكی نوێ، پاش ساڵانی دوورودرێژی دیكتاتۆریەت بێتە ئاراوە، كە خزمەتی گەلانی عێراق بكات و دۆخیكی ئاوا بینیتە كایەوە كە سەرجەم پیكهاتەكانی نیو عێراق سوودمەندبن و لاپەڕەیەكی نوێی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و خۆشگوزەرانی پێكەوە لەبن سێبەری سیستەمیكی دیموكراتی و فرەیی و فیدراڵیدا هەڵبدەنەوە و كۆمەڵگەیەكی نموونەیی بنیات بنێن. بەڵام مەخابن، ئەو حزبانەی كە ساڵانیكی دوورودرێژ، دژایەتی دیكتاتۆریەت و رژێمی عەسكەرتارییەتیان دەكرد، ئەوانیش وردە وردە بەرەو بنیاتنانی سیستەمیكی نادیموكراتی و مەزهەبی هەنگاویان نا كە عێراقی نوقمی گەندەڵی كرد، بە ئاستێك عێراقی ئەمڕۆ لە پیشەنگی دەوڵەتە هەرە گەندەڵەكانی جیهاندایە، ئەگەرچی خاوەن سەرەوت و سامانێكی ئەوتۆشە كە دەكرا وڵاتێكی خۆشگوزەران و خزمەتگوزارییەكی بەرفراوان و سیستەمێكی پێشكەوتوو و مرۆڤدۆستانەی تێدا بنیات بنرێت كە نەنرا. عێراق كە وڵاتێكی فرە پێكهاتە و فرەئایین و مەزهەبە، لەسەر بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی بنیاتنرایەوە، دوای چەندین ساڵ لە دیكتاتۆریەت و تاكە حزب، بۆیە ئەمڕۆ ئاسان نییە ئەو راستییە لەبەرچاو نەگیرێ و ئەو بنەمایانە كە گەرەنتی ئارامی و پێكەوەژیان و حوكمڕانی دەكرد، پێشێل بكرێ و بە ئارەزووی تاكە كەسێك كە خۆشی دەستنیشاندەی چەند لایەنێكی سیاسییە، ئەمڕۆ ئاوا نادیدە بگیرێ كە سەراپای پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەگێڕێتەوە بۆ چوار گۆشەی یەكەم، كە لە زیان زیاتر هیچی دیكەی لێ دەستەبەر نابێت. بۆیە ئەم هەوڵەی عەللاوی سەركەوتوو نابێت و ئەمڕۆ یان سبەی لە پەرلەمانی بەغدا رووبەڕووی ئەو راستییە دەبێتەوە. حكومڕانی لە عێراقدا بە حوكمی پیكهاتەكانی، هەر دەبێت لەسەر بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی بێت، دەنا ئەم عێراقە بەزۆر پێكەوە لكێنراوە، لەوە زیاتر بڕ ناكات و هەرەس دەهێنێت.
مهریوانوریاقانع لە ماوەی ڕابردوودا مەلا ھەڵۆ دوو سوکایەتی گەورەی بەرامبەر ژمارەیەکی ھێجگار گەورە لە مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا کرد. یەکەمیان ”بە گەواد“ ناونانی ھەموو ئەوانەی ژن و کچ و دایکیان بێحیجاب دەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی کر و دابینکردنی پێویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە. دوای ئەوەش بە سۆزانی ناونانی یەکێک لە دەزگا رەسمییەکانی سیستمی خوێندن لە ھەرێمدا، ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان، و بە سۆزانی ناونانی ئەوانەی لەوێدا دەخوێنن و کاردەکەن. خاڵی سەرەکیی لە ھەردوو باسەکەدا مەسەلەی لەشە، لەشی ژن، لە یەکەمیاندا لەشی ژن لە دۆخی دانەپۆشراویدا، لە دووھەمیاندا لەشی ژن لە دۆخی سۆزانیبووندا. لە خەیاڵی مەلا ھەڵۆ و ھاوشێوەکاندا، کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە گەشەکردن و زۆربووندان و تا دێت ڕۆڵێکی ترسناکتر دەبینن، لەش بە گشتیی و لەشی ژن بە تایبەتی لەشێکی سێکسیی و شەھوانییە. مرۆڤ خۆشی بوونەوەرێکی جنسییە و بابەتی سەرەکیی ژمارە یەک لە ژیانیدا، سێکسە. ئەمەش وادەکات چالاکی ژمارە یەکی مرۆڤ لەناو مێژو و جیھاندا چالاکی ئیغراکردن و فریودان بێت. لە خەیڵی ئەم مۆدێلە نوێیە لە ”پیاوی دین“ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، لەشی ژن لە لەشی پیاو سێکسیتر و فریودەرترە، و بە زۆر مانا ژن خۆشی لەوەدەخرێت خودێکی عەقڵانیی و بیرکەرەوە و بەرھەمھێن بێت، بەڵکو کورتدەبێتەوە بۆ لەشێکی فریودەر و بۆ بنووەوەرێکی ئیغراکەر. لەم دیدەدا شتێک لە ژیانی ژندا بوونی نییە و بوونی نابێت، جگە لە ئیغراکردن و فریودان. دەرەنجامی ئەم بە سێکسیکردنەی کەسایەتی پیاو و ژن، یان کورتکردنەوەی مرۆڤ بۆ ڕەھەندە جنسییەکەی بەتەنھا، ھاوشانە بە بە یەکسانکردنی لەش وەک ھەڵگری ھەموو گوناھەکان و ھەموو تاوانەکان و ھەموو لادانەکان لە پاکیی، لە دین، لە موقەدەس. ھاوشانە بە پێشنیارکردنی لەشێکی ئەلتەرناتیڤ و جئگرەوەی ئەم لەشە گوناھبارەش: ”لەشی دینیی“. ”لەشی دینیی“ لە فۆرمە سەلەفیەکەیدا ئەو ئەلتەرناتیڤەیە ئەمانە پڕوپاگەندەی بۆدەکەن و بەرگرییلێدەکەن. دیدێکیش بۆ ئەخلاق سەروەردەکەن تیایدا لەسەرێکەوە جنس وەک ھێزێک بۆ بەدڕەوشتیی و حەیاچوون وێنادەکەن و لەسەرێکی دیکەوە دین وەک ڕێگرێک لەبەردەم ئەو بەدڕەوشتیی و حەیاچوونەدا وێنادەکەن.بەمەش ھەم تێگەیشتن لە ئەخلاق و ھەم لە دین بە تەواوی سنووردار و ترسناک دەکەن.وێناکردنی لەش وەک سەرزمینی ئیغرائات و فریو، کورتکردنەوەی پەیوەندییە ئینسانییەکان بۆ پەیوەندیی سێکسیی بەتەنھا، لەسەروی ئەمانەشەوە وێناکردنی کۆمەڵگا وەک ماڵێکی گەورەی پڕ سۆزانیی، ئەو ژێرخانە سایکۆلۆژییەیە کە ئەم مۆدێلە تازەیە لە مەلای سەلەفیی ئاراستەدەکات. ئەم سایکۆلۆژیا شێواوە لە ھەموو شوێنێکدا ھەڕەشە لە دین و لە خودا و لە پێغەمبەرەکانی دەبیننن و بە ئەرکی خۆیان دەزانن بەرگریی لە خودا بکەن. بۆیە ”لەشی دینیی“ وەک تاقە لەشێک نمایشدەکەن کە بتوانێت لەم ”بەحری گوناھ“ و لەم ”سۆزانیبوونە گەردونیی“ە و لەم ”گەوادیی خانە گەورەیە“ ڕزگارمانبکات.خەلەلە سەرەکییە لای کەسانی وەک مەلا ھەڵۆ بەر لەوەی خەلەل بێت لە فیکر و بیرکردنەوە و بەرخوردا، خەلەلە لەم خەیاڵ و سایکۆلۆژیا بیمارەدا. مەلا ھەڵۆ و ھاوشێوەکانی ھەڵگری فۆبیا گەورەن کە لە فۆرمی فۆبیا لە لەش، لە ژن، فۆبیا لە ھەموو شتێک لە خۆیان نەچێت، بەرجەستەیە. ئەمانە ھێندەی کۆمەڵێک بیماریی دەرونین و پێویستیان بە چارەسەری سایکۆلۆژیی ھەیە، ئەوەندە کەسانێک نین لەناو ڕووبەری گشتیدا وەک نوێەری دین یان نوێنەری ھەرشتێکی تر قسەبکەن. لە یەککاتدا ھەم پێویستیان بە سەرلەنوێ پەروەردەکردنەوە ھەیە، ھەم بە چارەسەریی دەرونیی. له پهڕهی فهیسبووكی نووسهرهوه وهرگیراوه
توركیا هێزی زیاتر ڕهوانهی سنوورهكانی سوریا دهكات. له ماوهی حهفتهی رابردوودا، هێزهكانی سوپای توركیا له چهند قۆڵێكهوه به پاڵپشتی میلیشیاكان هێرشیان كرده سهر سوپای سوریا له ئیدلیب. توركیا ڕایگهیاند گورزی كوشندهیان له هێزهكانی سوریا داوه.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شاندێکی یاوەری سەردانی شانشینی ئۆردونیان کردو لەلایەن پادشای ئەو وڵاتەوە پێشوازی کران…. پێشوازی پادشای ئۆردون له سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردتان