لەو کاتەی گرژيیەکان بەهۆی رووداوەکەی کوژرانی فەرماندەی سوپای قودسی ئیرانی زیاتر دەبن، بوونی سەربازیی ئەمریکیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆکمەتر دەبێت. ئەمریکا جگە لە بوونی زیاتر لە 82 هەزار سەرباز لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێدەچێت 14 هەزار سەربازی تر بێنێتە هەرێمەکە. https://www.youtube.com/watch?v=g6N4__j98_k دوای هیرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، 750 سەربازی دیكه لە بەغداد جێگیر کردووە و كهمێك پێش ئێستاش، پنتاگۆن رهزامهندی لهسهر ناردنی 3 ههزار سهربازی دیكه بۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهربری
نیاز حاجی نەترسان و مۆڕاڵی بەرز، باشرین رێگایە بۆ رووبەڕوو بونەوەی ھەموو جۆرە نەخۆشیەک، خۆت بپارێزە بەڵام ئەو ھەستەش لەناخی خۆت بچەسپێنە کە توش بوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەگەرێکە و ئاساییە توشی ببیت. ئەو ترسەی لەناو خەلکیدا دروستکراوە زۆر مەترسیدارترە لە خودی فایرۆسەکە! بۆیە نەترسنان نیوەی چارەسەریەکەیە ئەگەر توشی بویت! ترس بەرگری لەش دادەبەزێنێ. سەربوردەیەک بۆ زیاتر رونکردنەوەی ترس دەھێنمەوە: لە ناوچەیەکدا دوو دکتۆر (حەکیم)بونیان دەبێ، کێبڕکێ (منافەسە) دەکەوێتە نێوانیان، هەریەکیان دەڵێ: من زانا و شارەزاترم لەوەی تر، بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەوە، خەڵکی ناوچەکە کۆ دەکەنەوە، بریار دەدەن هەر یەکێک ژەهرێک بۆ ئەوەی تر ئامادەبکات و دەرخواردی دکتۆرەکەی تری بدات، ئەو دکتۆرەی زیاتر شارەزابێ دەتوانێ چارەسەر بۆ خۆی بدزێتەوە، ئەگەر نا ژەهرەکە دەیکوژێت، هەردووکیان لەسەر ئەوە رێک دەکەون. ئەو دکتۆرەی متمانەی زیاتری بەخۆی بوو و لە شارەزاییەکەی خۆی زیاتر دڵنیا بوو، بە دکتۆرەکەی تری گوت، تۆ یەکەم جار ژەهرەکە ئامادەبکە و بیدە بەمن! ئەوە بوو دکتۆرەکەی تر دەستی بە ئامادەکردنی ژەهرەکە کرد و چەندین ژەهری مار و گیانەوەری تری تێکەڵ کرد، لەبەر چاوی خەڵک، دایە دکتۆرەکەی تر، دوای ماوەیەکی کەم ژەهرەکە زۆر کاریگەری لێکرد و تەواو پەکیخست و لەشی رزاندەوە، بەڵام چونکە دکتۆرەکە ورە بەرز و چاونەترس و متمانەی بە خۆی هەبوو، دەستی بە چارەسەر کردنی خۆی کرد و ماوەیەکی زۆری خایاند تا چاکبووەوە . ئەم جارە نۆرەی ئەو هات تا ژەهرێک بۆ دکتۆرەکەی تر ئامادەبکات، خەڵکەکە کۆبونەوە تا ژەهرەکەی پێ بدات، بەڵام دکتۆرەکە وتی جارێ ژەهرەکەم ئامادە نیە، کەی ئامادە بوو ئاگادارتان دەکەمەوە ! ئەوەبوو دکتۆرەکە (ئاون)ێکی هێنا لە ماڵەکەی خۆی داینا و پارچە (لباد)ێکی بچوکی خستەناوی، رۆژانە خەریکی کوتانی ئەو لبادە بوو، دکتۆرەکەی تر رۆژانە بەبەردەم ماڵەکەیدا تێدەپەڕی هەر گوێی لە دنگە دنگی ئاونەکە و دەنگی کوتان بوو، هەموو رۆژ ئەوە دوبارە دەبووهوە، کاتێک بە رێککەوت دکتۆرەکەی دەبینی پێی دەگوت ژەهرەکە ئامادە نەبوو؟ ئەویش دەیگۆت نەخێر جارێ ماویەتی!رۆژ دوای رۆژ ئەو دکتۆرەی چاوەڕێی ژەهرەکەی دەکرد، ورەی زیاتر دادەبەزی و ترسی زیاتری لێ دەنیشت و دەیگوت دەبێ چ ژەهرێکم بۆ ئامادەبکات؟ ترسەکەی هەر لە زیادبوون بوو، چونکە بەس گوێی لە دنگەدنگی کوتانی ئاونەکە بوو تا رۆژێک ھاتی گیانی سپارد!ئەوە گیان لەدەستدانە، ھۆکاری ترسەکە بوو نەک خودی ژەھرەکە!
ڕەحمان غەریب سەنتەری میترۆ داوا دەکات میدیاکانی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشی "کۆرۆنا" پاڵپشتی ئەو ھەڵمەتە نیشتیمانییە بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی رێنمایی وھۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی، نەبنە سەکۆیەک بۆ بەرھەمھێنانی ترس و پڕوپاگەندە، پشت بە سەرچاوەی رەسمی ببەستن.لەپاش بڵاوبونەوەی "ڤایرۆسی کۆرۆنا" حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردەوە پلانەکانیان بۆ روبەروبونەوەی قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، راگەیاند، کارێکی باشە رۆژانە وەزیرەکانی تەندروستنی و ناوخۆ زانیاری و رێوشوێنی تازە بۆ روبەروبونەوە دەدەنە رای گشتی.لەپاڵ ئەو ھەوڵانەیان، ھاوڵاتیان چاویان لەو دوو وەزارەتەیە لە چالاککردنی چاودێری نەخۆشخانەو بازاڕ، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی گشتی.سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا ڤایرۆس ناپرسێت کوڕی کێیت، سەر بەکام حزبیت و ئایینەکەت چییە؟ مەترسییە بۆ سەر ھەمووان، ھەمووان دەبێت ھاوبەش بین، لە روبەرووبونەوەی، بە تایبەتیش پێویستە میدیاکان لە رێگەی بەرنامەی ھۆشیاری تەندروستی ھاوبەش بن لە پلانی قۆناغی خۆپاراستن، رۆڵی بەرچاوتریان ھەبێت لە ھۆشیارکردنەوەی تەندروستی.بڵاوکردنەوەی راپۆرت و ھەواڵ سەبارەت بە تەندروستی گشتی، ڕوبەڕوبونەوەی پەتا و نەخۆشییە گواستراوەکان، ھاوکاری ھاوڵاتیان دەکات لە پاراستنی ژیانیان، ئەمەش پەیامێکی پیرۆزە، ئەم پەیامە دەبێت پشتببەستێت بە زانیاری روون وردبینی وڕاستگۆیی.سەنتەری میترۆ داوا لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان دەکات:- ھەموو ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بخەنە خزمەتی قۆناغی خۆپاراستن .- بەردەوام بن لەھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بە گرنگی خۆپاراستن.- گرنگی تەواو بدرێت بە ئاگادارییەکانی وەزارەتەکانی تەندروستی و ناخۆ.- پسپۆڕانی تایبەتمەند بھێننە ناو بەرنامەکان، "کۆرۆنا" تێکەڵی سیاسەت مەکەن.- وێنە، ناو، ناونیشانی ماڵی نەخۆش ئاشکرا مەکەن، ڕێز لە مافی نەخۆش بگرن.- پڕوپاگەندە مەکەن بە ھەواڵ، مەبنە سەکۆی بڵاوکردنەوەی ترس.- مەترسییەکان (بچوک) یان (گەورە) مەکەن، با سەرچاوەکانتان ڕەسمی بن.- پشت بەئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ببەستن.- بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.- ھۆشیاری زیاتر بدرێت لەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی.میترۆ چاودێری ئەوەی کردووە کە بەشێکی بەرچاوی میدیاکان، لەو قۆناغەدا رۆڵی گرنگیان ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی، بەردەوام زانیاری دروست بڵاودەکەنەوە ئەرکی پیشەیی خۆیان جیبەجێکردوە، ھەر سەرکەوتووبن.لە بارەی میترۆوە:سەنتەری میترۆ لە ئابی ٢٠٠٩ بە ھەوڵی کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و بەرگریکاری مافی مرۆڤەوە، بە ھاوکاری رێکخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی IWPR ی ئەمریکی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.میترۆ بە پێی یاسای رێکخراوە ناحکومییەکانی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە.لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ھەریەک لە رێکخراوەکانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی (IWPR) و رێکخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی کردوە. بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ژوار پرۆژە بە ھاوکاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریکا، رێکخراوەکانی IMSی دانیمارکی و Intenews .
ڕێبوار سیوەیلی 1. ئەوەی دەگوزەرێت، دۆزینەوەی بازارە بۆ ڤایرۆسەكە. بەبازاڕكردن، یان بازاڕگەریی ڤایرۆس بۆتە شتێكی واقیعی. لێشاوی خەڵكانی ئاقڵ و ژیر دەچنە ڕیزی ماسك كڕینەوە.. پەیوەندیی مرۆڤ و جەستەی خۆی، دەخرێتە ژێر گومانەوە. چیدی نابێت بەدەستی خۆمان كەپوومان بخورێنین، یان دەست بۆ چاوە جوانەكانمان ببەین! ئەو دەستانەی ڕۆژگارێك دڵنیاییان دەدا بە بەشەكانی جەستەمان و بۆ هەموو شوێنێك لەگەڵمان بوون و بەفریامان دەكەوتن، ئێستە لێمان بوونەتە بار.. دەبێت ڕۆژانە نزیكەی بیست جار بیانشۆین چونكە بۆی هەیە ڤایرۆسەكە لەسەر دەستمان و نێوان پەنجەكانمانەوە بۆمان بێتە ژوورەوە.. 2. ئەوەتەی دەست هەیە، هەر پردێكی پەیوەندیی لە نێوان میشك و بیركردنەوە و بەشەكانیتری جەستەماندا بووە.. ڕۆژگارێك بوو بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە، كە هێشتا سەرمان پێوە ماوە، دەبوو دەست بۆسەرمان بەرین ولەو ڕاستییە دڵنیابینەوە.. ئەوكاتەی لوتمان دەگیرا بە چڵم، بە پەنجە دەرماندەهێنا و هەناسەمان دەكرایەوە.. درێغا ئیتر دەستمان هەمان متمانەی جارانی پێناكرێت و بۆی هەیە ببێتە هۆكاری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.. دەستە داهێنەرەكان و دەستە ئیشكەرەكانمان چیتر هەمان جوانیی و متمانەی جارانیان نەماوە.. 3. بەبازاڕكردنەكە تا ئەم ئاستە هاتووەو لە ئێستاوە بازاڕی شڵەقاندووە.. شەڕ لەسەر ماسك و لێدان لەسەرەكەیدا دروستبووە.. ماسك وەك دەستێكی ڕزگاركەر، وەك پەناگەیەك، وەك فەریادڕەسێكی لێكراوە، كە ئەگەر لەسەری نەكەین، دەمرین.. 4. ڕۆژگارێك بوو ماسك و دەمامە لە جەژنیكدا بەكاردەهات كە ڕۆمانەكان دەیانبەست بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە.. ئەوان بە ئامادەكردنەوە ماسكێك و گرتنی بە ڕووخسارەوە، دەیانویست مردووەكانی خۆیان بەبیر بهێننەوە.. كاتێك دین هات، ڕووپۆش و ماسكی كردە ڕووخساری ژنەكان.. لە یاسای زیندانەكاندا، دەبێت جەللاد ڕووخساری خۆی بە ماسكێك داپۆشێت، بۆ ئەوەی قوربانیی نەیناسێتەوە.. داعشەكان ماسكیان دەپۆشی. ئەمێستا ماسك و دەمامە ڕووخساری گشت مرۆڤایەتیمان لێدەشارێتەوە! 5. هیچ سەرمان نەسووڕمێت ئەگەر عاقڵترین مرۆڤەكان لە هەر پێگەو پۆستێك و بە هەر بڕوانامەیەكەوە، وەك كەسانێك ترسی خۆیان لەم ڤایرۆسە دەرببڕن، كە ئێمە تووشی شۆك بكەن.. بەشێوازێكی دیكە بە ئاپۆرەكردنەوە و بەڕەشۆكیكردنەوە و تواندنەوەی تاكایەتی، لە ئارادایە. ملیۆنان مرۆڤ ڕەپێش دەخرێن و وەك ڕانەمەڕ هەمان شت كاوێژ دەكەنەوە: ڤایرۆسەكە دێت و دەمانكوژێت.. دەبێت مرۆڤ و خێزانەكان چەندە بەهێز بن كە بەرگەی ئەم هەموو تۆقینە جوانە بەناوی ڕێنمایی تەندروستییەوە، بگرن! 6. ئەوەی دەسەڵات بەم ڤایرۆسە دەدات، نە ڕاستەقینەی زانستییەكەیەتی و نە ئەوەش كە بەڵایەكی خوداییە. ڤایرۆسەكە هەیە و مەترسیداریشە، وەلێ ئەوە خەڵك و تاكەكەسەكانن، كە دەسەڵات دەدەنە ڤایرۆسەكە. ئەوە هەر خۆشیانن دەیكەنە بەڵا بەسەر خۆیانەوەو دەبنە قوربانی شتێك پێشئەوەی خۆی بێت، دەیانکوژێت و لەناویان دەبات.. ئەگەر مرۆڤ بەم هەموو ترسەیەوە خۆی لەبەردەم ئەم ڤایرۆسە بچووكەدا، گزگل نەدەكردەوە، هەزار ئەوەندە توانای هەبوو بەرەنگاریی ببێتەوە.. من بەكەس پێناكەنم، وەلێ خەم دەخۆم كە مرۆڤ بەو هەموو گەورەییەی خۆیەوە، ئەوەندە بێدەسەڵاتە. خودایە دەبێت چ سیستەمیكی زیرەك بێت، چ ئایینێكی نوێ بێت ئەو هەموو خەڵكە قەناعەت پێ بكات بچن بۆ بازاڕ و كەرەستەی ڕزگاربوون لە ڤایرۆسەكە، بكڕن..
جوتیار شەریف کە ۲۰۱٥ هاتینە ئەوروپا تەوالێتی کەمپ و قیتارو شوێنەگشتیەکان وەک عەرەب دەڵێ تەعبان بون بەدەست پەنابەری موسڵمانەوە!! ئەوان هەرچەند تابلۆیان هەڵواسیبو تکایە بە جینچکانەوە دامەنیشن بەڵام خەڵک گوێی بەتابلۆکان نەدەدا زۆرجار دەبەیەکیان دەبردو لەسەر زەوییەکە تاراتیان دەگرت!!! ئەوان لەوە ئیمانیان لەق بوبو کە تەوالێت نابێ تەڕ بێت زەوی تەوالێتەکان و دیوارەکان لەمادەی دژە شێ و دژە ئاو دروستکرابون! ئاخر تەوالێت ئەگەر لەئاڵتونیش دروست بکرێت هەر پیسە ناوەندێکە بۆ گەشەو بڵاوبونەوەی ڤایرۆس! کاتێک تەڕو شێدار بێت مەترسی زیاتر دەبێت ڕەنگە هەر ئەو کلێنیکسەی بۆ پاککردنەوە بەکاردێت ببێتە ناوەندێک بۆ گەشەی ڤایرۆس و کەڕو بەکتریا!! هەندێک جار نەک زەویی تەوالێتەکەیان تەڕ دەکرد دەبە ئاوی تاراتگرتنەکەشیان لەوناوە فڕێ دەدا!! ئەو ڕۆژانە من بە پێکدادانی نێوان دو شارستانیەت دەهاتە پێش چاوم پێکدادانی دو کلتور بو بەتەواوی!! ئەوان تابلۆیان هەڵدەواسی تکایە ئەوانەتان لوتف دەنوێنن و کلینیکس بەکاردێنن، کلینیکسە گواوییەکان مەخەنە سەتڵی خۆڵەکەوە چونکە تەوالێتەکە دەبێتە ناوەندێکی ترسناکی ڤایرۆس، بەڵکو ئەو کلینێکسانە لەئاو دەتوێنەوە تکایە دوایی بەکارهێنان بیخەنە سیفۆنەکەوە!! بەڵام کچان و ژنانی پەنابەر دەچون سانتی و هەندێجار دایبی مناڵەکانیشیان دەخستە ناوسیفۆنەکەوە، سیفۆنەکە دەگیراو ئیدارەی کەمپ شێت دەبون، چونکە پاککردنەوەی زۆر گرانە!!! لەکوردستان هاوڕێیەکم لەکۆلیژی شەریعەی مزگەوتێک دەیخوێند، کە وابزانم تا ئێستاش مۆڵەتی وەرنەگرتوە بۆیە تۆزێک کلاسیک وانەکانیان دەخوێند، پاشماوەیەک وتم برام لەگەڵ خوێندنەکەت چۆنی وتی خوێندنی چی چوارمانگە باسی تەوالێتکردن و چۆنیەتی تارات گرتن دەخوێنین!!! بەعەقڵی ئەوکات تۆزێک پێکەنین وتمان تارات چییە ئیسلام هێندە باسی تاراتی کردوە! بەڵام بەعەقڵی ئێستا گەر ئەو برادەرە ببینمەوە پێم دەوت دەبێ نەک چوار مانگ چوارساڵ تارات و باسی تەوالێتکردن بخوێنی دەموت دەبوایە بەکالیریۆس لەتارات و تەوالێتکردن هەبێت!! ئاخر تەوالێتکردن فەرهەنگی گەلێک نیشان دەدات ڕادەی ڕۆشنبیری شارستانیەتێک دەردەخات، ئێستا دەزانم بۆچی تەوالێت لەگەڵ کەرەستەی فیرعەونەکاندا نێژراون تا ئێمە بزانین فیرعەونەکان چەند پێشکەوتو بون چۆن تەوالێتیان کردوە!!! خۆ تەوالێتی ڕۆژئاوایی زۆر پێرفێکت و بێ عەیب نیە، زۆریش پێش نەکەوتوە لەچاو تەوالێتی ڕۆمانیەکان کەلەوانەوە بۆیان ماوەتەوە وێنەکەم داناوە بەڵام تەنها باشیەکی تێدایە دەست ناخەنە پیسی خۆیان!!! دەنا ئەوەی هەموان لەسەری دادەنیشن زۆر پیسە، گریمان ئەوەشمان چارەسەرکرد کلینێکسی لەسەر ڕاخرا بەڵام هەندێ لەدیزانەکان هێندە سەقەتن، کاتێک پیساییەکە دەکەوێتە چاڵاوەکەوە پرژ دەداتەوە دەبێ ئەویش پێش وەخت ئەو کلێنسەی لێوارەکانت پێ پاککردوەتەوە فڕێی بدەیتە چاڵاوەکەوە تا لەکاتی تەوالێتکردن پرژنەداتەوە!! جگە لەوەش ئەو ئەوروپیانەی ڕۆژانە خۆیان ناشۆن زۆرترینجار توشی نەخۆشی کۆم دەبن بەهۆی مانەوەی پیسی لەدەوروبەری کۆمیان!! بەگشتی وەک وتم تەوالێت لە ئاوی ئاڵتونیش بێت وەک ئەوەی پاشاکانی سعودیەش بێت هەر پیسە چونکە دواجار تەوالێتە، بەڵام بڕواتان هەبێت هەرچی جۆری تەوالێت هەیە لەو عورفە ئیسلامیە باشترە کە دەست دەخاتە گوی خۆیی لەپێناو پاککردنەوەی!! بڕواتان هەبێت موحەمەدو هاوەڵەکانی ۱٤۰۰ساڵ لەمەوپێش بەو ژیانە سەرەتاییەی هەیانبوە لەموسڵمانی ئێستا پاکو تەمیزتر و ڕۆشنبیرتر بون، ئاخر ئەوەی ئەلف و بێی فیقهی ئیسلامی خوێندبێ دەتوانێ ئەم قسەی من پشتڕاست بکاتەوە باشترین جۆری تارات لەئیسلامدا ئەوەیە بە سێ بەرد یان بەردێکی سێ سوچ خۆیی پاکبکاتەوە دواتر ئاو بەکار بهێنیت ئەگەر ئاویشی دەست نەکەوت بەو بەردانە ئیکتیفا بکات و نوێژیشی دروستە!! هەر شتێکی وشک و پاک دەتوانێ جێگایی ئەو بەردانە بگرێتەوە لەهیچ شوێنێکی فیقهی ئیسلامیدا نەهاتوە بڵێت ڕاستەوخۆ دەستبخەنە پیسی خۆتان و بەئاو بیشۆن! ئیتر موسڵمانی ئەمڕۆ ئەم عورفە ناپەسەندەی داهێناوە خەتایی دین نیە!!! موسڵمانی ئەمڕۆ نەخۆشی بەرەنگاربونەوەو بەگژاچونەوەی دوژمنکارانەی هەیە هەرچی بەدڵ نەبو خێرا بەرامبەر ئەخاتە بەرەی کوفرو دژە دین و زەندیق و فاسق و فجورەوە، ئیتر بەوشێوە خۆیی پێ پاک و پیرۆزو براوەیە!!! جەهل ئەتوانێ لەکەمپێکەوە تا زانکۆ بڕوات، ساڵی پار زۆرجار بۆ خوێندن دەچوینە کتێبخانەی زانکۆیی زیگن، ئەو بەشەی ئێمەی بۆ دەچوین بەشی توێژینەوە بو، کەچی خوێندکارە موسڵمانەکانی پاکستانی و هندستانی و عەرەبیش دەچون دەبەیەک ئاویان دەکڕی و نیوەیان دەخواردەوەو بەنیوەکەی تری تاراتیان دەگرت، تەوالێتەکەیان پیس دەکرد!! ڕۆژێک کوڕێکی سوری وتی دەچم ئاو دەکڕم بۆ تارات، لێی توڕەبوم وتم تۆ خۆ لێرە نوێژو پەرستش ناکەیت بۆ بەو کلینێکسە ئیکتیفا ناکەن کاتێک گەشتنه حەمامی ماڵە کاولەکەتان ئەڵام ئەکرد بە فڵچەی تەل خۆتان پاک دەکردەوە بەڵام بۆ ئازارو ناڕەحەتی بۆ خەڵکێک دروست دەکەیت لایان میوان و داڵدەدراوی کامیان دینە ڕەوشتێکی جوان یان تاراتێک بە ئاو؟!! خێرا پێی وتم جوتیار گەر کافری بۆ ڕاستێکەی ناڵێت با ئێمەش وەک کافرێک مامەڵەت لەگەڵ بکەین! بیستومە ئێوەی کورد زۆربەتان زەندیق و کافرن!!! ئەم وەڵامە ئیتر لاڵت دەکات! ناتوانی هیچ قسەی زیاتری لەگەڵ بکەی ... بەڵام خۆشتان بکوژن پیسترن عورف و کلتور ئەوەیە دەست بخەیتە پیسی خۆت زۆربەی ژن و کچەکان نینۆک بۆجوانی دەهێڵنەوە بەو شێوەش تارات دەگرن و خواردنیش ئامادە دەکەن، کرۆناش بەسەر بچێ ئەم عورفە بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ و ئەم سەردەمە و ئەم هەمو ڤایرۆسە نابێت!! گەر پێشتر بەهۆیی گەرمایی ناوچەکەمانەوە پارێزراو بوین لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە ڕەنگە جەنگی بایلۆجی هەرچرکەیەک ڕوبدات پارێزراو نابین! کەی ڕەوایە لەڕێستۆرانتێک نان بخۆیت دڵنیایت وەستاکە بەم شێوە خۆیی پاک دەکاتەوە!!! باشترین چارەسەریش سیفۆن و ئاوەڕۆکان بگۆڕێت و پیسایی ڕانەگرێت و هەردوکی بەکاربێت هەم کلێنیکس و هەم ئاویش ئەگەر لەگەڵ ئاوەکە تۆزێک سابونی شل بەکاربێت باشتریشە!!! هەرچەند جارێک لای برادەرێک باسم کرد وتی وازی لێبێنە خەڵکێک پێت دەڵێن سەیرکە چەند دەستی خاڵییە باسی تەوالێت دەکات تێناگەن تۆ باسی چی ئەکەیت خەڵکێکیش هەیە وەک سەلەفیەکانی بەریتانیا تەوالێتەکان پڕدەکەن لەبەرد ئەڵێن ئیلا بەبەرد نەبێ دروست نیە!!!