شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێکی "تیرۆریستی"دا فەرماندەی لیوای 59ی سەر بە سوپای عێراق کوژراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە: رۆژی سێشەممە گرووپێک چەکداری داعش لە ناوچەی تارمییەی نزیک بەغدای پایتەخت، ئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوای59ی سوپای عێراقی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەو فەرماندەیە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاماژەی بەوە کردووە، عەمید روکن عەلی غێدان، بە گولـلەی نیشانشکێن پێکراوە و برینداربووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.