Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
16-07-2020

بۆچی ئەمریكا لە سەر هێرشەكانی توركیا بێدەنگە؟

یەكێك لەهەرە پرسە گرنگەكان كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و جیهانی تەنییوە، هێرشەكانی توركیایە بۆسەر رۆژئاوا و باشوری كوردستان و لیبیا، لەوەش گرنگتر بێدەنگی ئەمریكایە سەبارەت بەو پرسە، بۆچی ئەمریكا لە هێرشەكانی توركیا بێدەنگە؟ ئەوە پرسیارە جەوهەریەكەیە كە پێویستە بەدوایدا بگەڕێن لەم شرۆڤەیەدا ئەكرێت وەڵامی چنگ بخەین. هێرشەكانی توركیا ئێستا توركیا ئۆپراسیۆنێكی گەورەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان هەیە كە دوو ناوچەی كوردنشین و پڕگۆرانكاریی و وزە و هەروەها سیاسیین كە لە هەردوو پارچەكە توركیا بەمەبەستی بێدەنگ كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەو كارە دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی هێرش و ئۆپراسیۆنە لە لیبیا، توركیا دەڵێت:  ئەوان ئەو ئۆپراسیۆنانەیان بۆ پاراستنی سنورەكانی خۆیان كردووە و دەیەوێت وڵاتەكەی لە ترسی تیرۆر بپارێزێت، بەو پێیەش توانیویەتی رەزامەندیەكی جیهانی بەدەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوەش پرسیارەكە ئەوەیە ئایا توركیا هەر بەراستی تەنها ئامانجی پاراستنی سنورەكانی خۆیەتی پاراستنی وڵاتەكەیەتی یان قەڵاچۆكردنی كوردەكان و زیندوكردنەوەی میساقی میلییە،كە ئیسرائیلیەكان پێیان وایە بابەتی دووەم واتە زیندوكردنەوەی ئیمپراتیۆریەتی عوسمانییە. ئامانج لە هێرشەكانی توركیا چییە؟ توركیا بەدوو ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكانی لە سنوری باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و هەروەها لیبیا ئەنجام دەدات، ئامانجی یەكەم پاراستنی سنوریی وڵاتەكەی لە دەستی دەرەكی كە مەبەست لێی مەترسیەكانی پەكەكە و هێزەكانی دیكەیە لە لیبیا ، دووەمیش بریتییە لە گەڕانەوەی هەژموونی بەهێزی توركیایی جارانی سەردەمی عوسمانییە. ئێستا رەجەب تەیوب ئەردۆغان سەرۆك كۆماریی توركیا و حزبەكەشی لە ناوخۆ و لە نێودەوڵەتی و لە ناو حزبەكەشیدا دۆخێكی خراپی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت پشتیوانی نێوخۆیی  بەدەست بهێنێت و حزبەكەی باجی عەلی باباجان و داود ئۆغڵۆ و ئەوانی دیكە بكاتەوە دەبێت هەوڵێكی گەورە و كارێكی گەورە بكات بۆ ئەوەی بتوانێت قەرەبووی ئەو كەمبونەوەیە بدات كە ئێستا هەیەتی، لەلایەكی تریش دەیەوێت بە ناوبردنی میساقی میلیی هەستی تاكی توركی بۆ عوزمایی خۆیان رابكێشێت بۆ ئەوەی خۆی وەك ئیمپراتۆر و گەورە دەربخات و وڵاتەكەش وەك سەردەمی عوسمانی جاران بەهێزدەربخات بەم پێیەش سۆزێكی زۆر بۆخۆیی رادەكێشێت. لەلایەكی دیكەش دەیەوێت بەبەكار هێنانی باگراوندی ئیسلام و ئاین جیهانی عەرەبیی سونە بەرەو رووی خۆیی رابكێشێت و باڵێكی ئیسلامی سونیی بەهێزتر لە باڵی سعودییە بۆخۆیی ڕابكێشێت بەوەی كە ئەردۆغان زامنی پاراستنی مافەكان و مانەوەی سونەكانە . بۆچی جیهانی عەرەبی بێدەنگە؟ جیهانی عەرەبیی دابەش بووە بەسەر سێ بەرەدا بەگشتی، بەرەیەكی سونەی نزیك لە سعودیەیە كە بەسێبەریی ئەمریكا دادەنرێن، بەرەیەك كە سونەیە و لەژێر سێبەرو هەیمەنەی توركیادایە بەرەیەكی دیكەش كە شیعە مەزهەبن و لایەنگریی ئێرانن، ئەو بەرەیەی لە توركیاوە نزیكە بێدەنگە چونكە دەیەوێت ئیسلامی سونی هاوفكریی خۆی دەسەڵاتێكی گەورەیی هەبێت، بەرەكانی دیكەش لەبەر خاتراتی ئێران و چەند پرسێكی دیكەی بچوك بێدەنگن، لەگەڵ ئەوەش كۆمكاریی عرەبی هەمیشە بێ هەڵوێست و بێ پرنسیپ بوون نەیانتوانیوە هیچ كێشەیەك چارەسەر بكەن. بۆیە جۆرێك لە بێدەنگی لە جیهانی عەرەبیی دەربارەی بەرەوپێش چوون و ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لە  باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و لیبیا هەیە و ئەو بێدەنگیەش لە قازانجی ئەردۆغان و دەسەڵاتەكەیدایە. ئەوروپا بۆ بێدەنگە؟ هەرچەندە چەند وڵاتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە توركیا بێدەنگ نین بەتابەتی فەرەنسا، كە گرنگیەكی گەورەی لە سیاسەتی ئەوروپادا هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو كارتەبەهێزانەی كە توركیا لەبەرامبەر ئەوروپای هەیە وەك پەنابەران و پرسی غاز و هتد هەیەتی،  ناچارە تا رادەیەكی زۆر بەرامبەر بە توركیا بێدەنگ بێت. بەڵام ئەم بێدەنگییە هەرەشەیەكی گەورەیە بۆسەر ئەوروپا و پێدەچێت كاریگەریی گەورە لەسەر ئایندەی ئەوروپاش بەدەست توركیاوە دروست بكات، و ئەوروپا باجی ئەو بەهێزییە بدات كە لە ئایندەدا توركیا بەنیازە بەدەستی بهێنێت. ئەمریكا بۆچی بێدەنگە؟ لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان و لیبیا گەر هەموو جیهان بێدەنگ و بێ هەڵوێست بێت  لەنێوهەموویاندا نیشانەی پرسیارێكی گەورە لەسەر بێدەنگیەكانی ئەمریكا دەربارەی ئەو ھێرشانە هەیە، ئەوەش پەیوەندی بەچەند پرسێكی گرنگی ناو ئەمریكا و دەرەوەی ئەمریكا هەیە. ئێستا توڕەییەكی ئێجگار گەورە لەناو كۆشكی سپی و پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە و كۆنگرێس سەبارەت بە توركیا هەیە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیە ناوخۆیەكانی ئەمریكا بەتایبەتی پرسی كۆرۆنا و هەڵبژادنەكانەوە زۆرێك لە دۆسیەكانی ئەو وڵاتە بێدەنگن و هەموو فۆكسەكانی  واشنتن لەسەر چارەسەریی پرسیە ئابوریەكان و چارەسەری كۆرۆنا وهەڵبژاردنەكانە. ئەمریكا خۆشیی ئەو راستییەی نەشاردوەتەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی مەیدانی لەپرسەكان بێدەنگە، لەبەر ئەوەی لۆبی توركی لەسەر ترەمپ زۆر بەهێزە و هەروەها ترەمپ بەرژەوەندی گەورەی لە توركیا هەیە و تا ئێستاش توركیا هاوپەیمانێكی گەورەی  ئەمریكایە و نایەوێت بەئاسانی دەسبەرداری وڵاتێكی گەورەی وەك توركیا ببێت . لەلایەكی تریشەوە واشنتن پێی باشە زۆر پرسی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بدرێتە دەست توركیا، چونكە زیانە ئابوریەكانی كەم دەكاتەوە و هەروەها سەرئێشەكانی واشنتن بە نیسبەت ناوچەكەوە بۆ ئەمریكا نامێنێت، بەڵام ئەوە بۆ چونێكە بەشێكی كەم لە ئەمریكەكان سەپۆرتی دەكەن بەتایبەتی لە ئەنجومەنی پیران. ئەوەی ئەمریكای بێدەنگ كردووە لەو پرسەدا تەنها پرسی ناوخۆیی ئەمریكا و هەروەها هەڵبژادنەوەی دۆناڵد ترەمپ و پرسیی ئابوریی ئەمریكایە ، ئەگەرنا ئەمریكا جارێكی دیكە رێگەنادات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا پاڵەوانی دیكە و خاوەن دەسەڵاتی دیكەی وەك سەدام ئەسەد بونیان هەبێت و سیاسەتێكی بەهێز بكەن. لەلایەكی تریشەوە ئێستا بێزاریەكی زۆر بەرامبەر بە ئەنكەرە لەواشنتن هەیە، بەجۆرێكە كە واشنتن هێندە لە ئەنكەرە تورەیە لە تاران تورە نییە، وەهەموو پرسەكانیش بۆدوایی كۆڤید -19 و هەڵبژاردنەكان و پرسە ئابوریەكان جێهێشتووە بەتایبەتی تر پرسی هەڵبژاردنەكان . ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەوا توركیا بەتوندی سڕدەكرێت لە كەمترین كاتتدا، چونكە بایدن بۆخۆیی تورەیەكی زۆریی بەرامبەر توركیا هەیە و هەروەها مەكگۆرك وەك نوێنەریی بایدن و راوێژكاریی تایبەتی خۆیی بۆ ناوچەكە زۆر نیگەرانە لەو پرسە. ئەگەریش ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەوا ئەمریكا هەرگیز رێگە بە دەسەڵاتەكان و ھێرشەكانی توركیا نادات لە ناوچەكەدا و پرسەكە بەتەواوەتی دەگۆردرێت، بەڵام بەو شێوەیە نابێت كە بایدن وەك دۆسەیەكی مەتریسیدار سەیریی دەكات. پێدەچێت لەماوەیەكی تردا ئەمریكا جێمس جێفریی وەك نوێنەری وڵاتكەی بۆ ناو      چەكە بگۆرێت چونكە جێفریی پشتیوان و لایەنگری سیاسەتەكانی توركیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا لەگەڵ ئەوەش ئەمریكا دەیەوێت گۆرانكاریی ڕیشەیی لە ناوچەكەدا بكات.

بیروڕا
16-07-2020

وەزارەتی تەندروستی بۆ باڵکێش: چارەسەرە رووسییەکەی کۆرۆنا گەیشت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چارەسەرە رووسییەکەی کۆرۆنا گەیشتۆتە بەغدا و بەمزووانە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە  تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، چارەسەرە رووسییەکە بەپێی گرێبەستێکی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی رووسیا گەیشتۆتە بەغدا و تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە و دەرکەوتووە کاریگەری ئەرێنی لەسەر نەخۆش دەبێت. وتیشی : بەم نزیكانە چارەشەرەكە دەگاتە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان و بە بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان بەكار دەهێنرێت تائێستا پێکوتەیەک بۆ کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام رووسیا دەرمانێکی نوێی بەناوی Avifavir بۆ لاوازکردنی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە. ئەڤیفاڤیر دەرمانێکی دژەڤایرۆسە و ئەندامی گرووپێکی ناسراوی دژەڤایرۆسەکانە، پێشتر لە یابان لە چارەسەری ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بەکارهاتووە و کاریگەرییەکی باشی هەبووە.

بیروڕا
16-07-2020

لۆدریان گەیشتە هەولێر

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر . لۆدریانلەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.  باڵكێش زانیویەتی سبەینێ لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە

بیروڕا
16-07-2020

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باڵكێش: داوا دەكەین هێزە عێراقییەكان بكشێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە بەغدا کردووە ئەو هێزە عێراقییەی کە لە سنووری گەرمیان جێگیرکراوە بکشێنێتەوە و دەڵێت: پێچەوانەی ئەو لێک تێگەشتنەیە کە لە نێوانماندا واژۆکراوە. لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، هێزە كان ئێستا 500 مەتر لە دوایین سەنگەری پێشمەرگە جێگیرکراون، وەزارەتی پێشمەرگەش داوای لە بەغداد کردووە هێزەکە بکشێنێتەوە. لیوا قارەمان گوتی "بۆ کشاندنەوەی هێزەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی عێراقیش قسەی کردووە". چەند رۆژێکە هێزێکی سوپای عێراق لە گوندی کارێزەی سەر بە قەزای کفری جێگیر کراون.

بیروڕا
16-07-2020

"23ی تەمووز فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکرێنەوە"

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 9:30 شەوەوە دەستپێدەکات و تا 6:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت. لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: مۆڵەکان بە رێنمایی تەندروستییەوە دەکرێنەوە و لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت، هەروەها لە 23ی تەمووز فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.

بیروڕا
16-07-2020

كازمی: به‌مزووانه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راده‌گه‌یه‌نین

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌سره‌، كازمی رایگه‌یاندووه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، لیستی ناوی شه‌هیدانی خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێت و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیش له‌ عیراقدا راده‌گه‌یه‌نن. كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامده‌ده‌ن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێویسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات. هاوكات له‌باره‌ی ناساندنی پارێزگای به‌سره‌ وه‌ك پایته‌ختی ئابووری عیراق، كازمی رایگه‌یاندووه‌: به‌سره‌ ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز پایته‌ختی ئابوورییه‌، له‌بری ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ پایته‌ختی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، هه‌رگیز پایته‌ختی ئابوری نه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ كاری جددی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ ته‌واوه‌تی و راستی ببێته‌ پارێزگای ئابووری عێراق

بیروڕا
16-07-2020

دۆڵەمەری: فەرەنسا دەیەوێت هەرێمی كوردستان بەهێزتربێت

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری، لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش،  باسی گرنگی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ عێراق وە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە. باڵكێش: تاچەند گرنگە لەم كاتەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەولێر دەكات؟ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری: ئێستا دۆخێكی تایبەت لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست بووە، سەرەرای ئەو دۆخەش فەرەنسا گرنگی بە عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات و دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوە یەكەمین سەردانی  وەزیری دەرەوەیە بۆ  عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوەش بەو واتایەدێت كە فەرەنسا بەگرنگیەوە دەڕوانێتە هەرێمی كودرستان و عێراق، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەشت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە. باڵكێش: فەرەنسا چۆن دەڕوانێتە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق؟ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: لەراستیدا فەرەنساهەمییشە پشتیوانی عێراقێكی سەقامگیریی كردووەو بەردەوام پشتیوانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە لە رێككەوتنی نێوانیان و فەرەنسا دەیەوێت هەرێم و بەغداد بە باشی رێككەون. باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی هەرێمی كوردستان؟ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا وەك وڵاتێكی زلهێز و گەورە لە ناوچەكەدا بەبەردەوام پشتیوانی هەرێمی  كوردستانی كردووە و دەیەوێت هەرێمی كوردستان سەرجەم مافە دەستوریەكانی وەربگرێت و دەشیەوێت هەرێم مامەڵەیەكی دەستوریی كەورە لەگەڵ عێراقدا بكات بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستوریەكانی وەربگرێت. باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەم دەبێت لە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: ئێستاش شەڕیی داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و بەشێك لە شەرەكەش لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە. بۆیە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی سەربازی و چەك و تەقەمەنی وهاوكاریی لۆجستی بۆ هەرێمی كوردستان تا كۆتایی هاتن بە شەریی داعش. باڵكێش: پەیام لە سەردانی وەزیریی دەرەوە بۆ هەولێر چییە؟ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری:  هەرێمی كوردستان بە نیسبەت ئەمریكاوە گرنگیەكی گەورەی هەیە و وەزیری دەرەوەش پەیمانی نوێی دۆستایەتی و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پێیە و دەیەوێت پێمان بڵێت كە دەمانەوێت دۆستانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین

بیروڕا
16-07-2020

لە سلێمانی باندێکی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەسگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە جەستەی مرۆڤەوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤ بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە "پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".تۆمەتباران:( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی.(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.

بیروڕا
16-07-2020

هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ باڵكێش: ئەگەر هاوڵاتیان هاوكارمانبن كۆنترۆڵی كۆرۆنا...

لەبارەی دۆخی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، تۆڕی میدیای باڵكێش دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەنجامداوە و پارێزگاریش باسی دۆخی شارەكە و رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات. باڵكێش: دۆخی ئێستای پارێزگای سلێمانی چۆنە؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: بەگشتی دۆخی پارێزگای سلێمانی وەك هەموو شارەكانی تر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا رادەیەك ئاڵۆزە و هەموو هەوڵێك و چاوێكمان لەسەر پارێزگاكەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵبین و هیچ كێشەیەك لە شارەكەدا نەمێنێت، ئەوەش هەوڵی هەموو لایەكی پێویستە و دەبێت هەوڵی جدی بۆ بدرێت. باڵكێش: چۆن دەتوانن ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەن؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: وەك هەموو شارێكی دونیا شارەكەی ئێمەش توشی ڤایرۆسەكە بووە و ئێمەش كار لەسەر ئەوە دەكەین بە پێدانی رێنمایی نوێی و چاودێری كردنی دۆخەكە كۆنترۆڵی كۆڤید 19 بكەین و رێگە نەدەین چیدیكە ئەو ڤایرۆسە لە شارەكەمان بمێنێتەوە. باڵێكش: ئایا رێنمایی نوێ پێشكەشی  شوێنە گشتیەكان دەكەن؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: بێگومان بەبەردەوام تیمەكانی پارێزگایی  سلێمانی تیمەتەندروستی و تیمە سەربازیەكانی پارێزگای سلێمانی بەردەوام رێنمانیی نوێ بەخەڵكی دەدەن و هەروەها چاودێری وردی دۆخەكە دەكەن. باڵكێش: ئایا چاودێریی شوێنەگشتیەكان و كافتریا ورێستۆرانتەكان دەكەن؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: بێگومان چاودێری ورد و توندوتۆڵی شوێنە گشتیەكان دەكەین و ناهێڵین هیچ شوێنێك سەرپێچی بكات و سزای سەرپێچیكەرانیش دەكەین، ئەوە لە خزمەتی هەموو خەڵكی شارەكەدایە و بۆ ئەوەیە بتوانین هەموومان پێكەوە لەم شارە  بە تەندروستیەوە بژین. باڵكێش: ئایا پێداویستییە تەندروستەكانی پارێزگاكە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی لە بەردەستاندایە؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: ئێستا هەموو پێداویستیەكان بۆ نەخۆش و توشبوەكان بەردەستە و ئێمە لەرێگەی حكومەت و خێرخوازانەوە نەمانهێشتوە شارەكەمان بێ پێداویستی و خزمەتگوزاریی ببێت ئەوەش سودێكی گەورەیی بۆ شارەكەمان هەیە و داوا لەسەر جەم خێرخوازانیش دەكەین وەك چۆن هاوكارمان بوون بەوشێوەیەش هاوكارمان بن. باڵكێش: چ پەیامێكتان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی هەیە؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: داوا لە دانیشتوانی شارە خۆشویستەكە دەكەین بەدەم رێنمایەكانی حكومەتەوە بڕۆن و پابەند بن وەك چۆن پێتریش پابەند بوون بە  رێنمایەكانەوە ئەوەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە و دەتوانین بە باشترین شێوە كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەین، هیوادارین هەموو شارەكە لە ڤایرۆسەكە پاكبكرێتەوە. باڵێكێش: چۆن دەتوانن كۆنترۆڵی تەواوەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن؟ پارێزگاریی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر: وەك هەموو وڵاتەكانی دونیا وڵاتەكەی ئێمەش كار لەسەر ئەوەدەكات كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەین و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە هاوڵاتیانە كە بتوانن رێنمایەكان جێبەجێبكەن و دووربكەونەوە لە كەسانی توشبوو بە ڤایرۆسەكە.

بیروڕا
16-07-2020

”توركیا هاوكاری ژنانی داعش دەكات”

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی"سکای نیوز"، "ژنە داعشەکانى کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان مانگانە (قەواڵەی داراییان) پێدەگات، بەشێک لەو پارانەش کە دەنێردرێت بۆ ژنانی داعشی دانیشتوی کەمپەکە خەرج دەکرێت و بەشێکی دیکەشی بۆ پارەدارکردنی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە خەرج دەکرێت".   لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "قەواڵە داراییەکان لە دوو سەرچاوەوە ئاڕاستەی ژنانی داعش دەکرێن لەکەمپی هۆل، خانەوادەی ژنە داعشەکان لەدەرەوەی سوریا کە مانگانە لانی کەم هەر خێزانێک بۆ کچەکەی خۆی 500 دۆلار دەنێرێت، سەرچاوەى دووەمیش ئەو کۆمەڵە  و چڤاتانەن کە لەداعشەوە نزیکن پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا هەیە".   بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سکای نیوز، کە زانیارییەکانی لە زاری کارمەندێکی ناوەندی ئاڵۆگۆری دراوەوە وەرگرتووە لە ڕیفی هۆل لە پارێزگای حەسەکە  "بەشی هەره زۆری گواستنەوەی حەواڵەکان لە شاری ئیدلبەوە دەکرێت لەلایەن کۆمەڵەیەکەوە کە لە ئەو شارەیە کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی تورکیادایە و پڕۆسەی گواستنەوەی پارەکەش لەژێر ناونیشانی (خوشکەکان لە کەمپەکاندا) ئەنجامدەدرێت، ژمارەیەک ژنی توندڕەوی داعشیش کە ئەندامن لە دەزگای(حسبە)ی ڕێکخراوەکە سەرپەرشتی پڕۆسەی گواستنەوە و ناردنی حەواڵە دارییەکان دەکەن".   ئاماژە بەوەشکراوە، "ژنە داعشەکانی ئەندام لەدەزگای ( حسبە) لەناو کەمپی هۆل لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکلام بۆ لایەنگرانی داعش دەکەن بۆ ئەوەی هانیان بدەن پارەیان پێ ببەخشن له ژێر ناونیشانی( فرمێسکی ژنانی دیل) یان ( ژنانی یەخسیر).  

بیروڕا
16-07-2020

ئالان حەمەسەعید: بەدوای کەیسی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەدا دەچم و دەستبەرد...

پاش ئە‌وە‌ی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیە‌كی ناخ ھە‌ژێن دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایە‌وە‌ كە‌ تیایدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان( خوێندنی کوردی ) لە‌ پارێزگای كە‌ركوك بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی بە‌ بێدێكی نە‌خۆشخانە‌وە‌یە‌ و لە کاتێکدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ناوی (منی) بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان ، بە‌ پێویستی دە‌زانم بە‌ ھە‌موولایە‌كی ڕابگە‌یە‌نم: ۱ـ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ یە‌كە‌م كە‌س بووم ھە‌مان شە‌و خاوە‌ندارێتی ئە‌م كە‌یسە‌م گرتە‌ ئە‌ستۆ. لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێز وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی حكومە‌تی فیدرال قسە‌م كرد و داوای تە‌داخولی خێرام لێكرد لە‌ ڕێگای وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی حكومە‌تی عێراقی فیدراڵەوە .سوپاسیان دە‌كە‌م بە‌ تایبە‌ت بە‌ڕێز ( علی حمید ) وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق كە‌ تا ئێستا (۳) جار پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیمان ئە‌نجام داوە‌ پێكە‌وە‌ و ھاوكار بووە‌ و بابە‌تە‌كە‌ی گە‌یاند بە‌ بە‌ڕێز وە‌زیری تە‌ندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە. ۲- بە‌دوای ئەم کەیسەدا دەچم و دە‌ست بە‌رداری نابم، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌ویشم بۆ بە‌ڕێز مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌یم دە‌ربڕیووە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ بریكارە‌ یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە. ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھە‌موو پاڵپشتیە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م. ۳- بە‌ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە‌ ئە‌وان تە‌نھا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ بە‌ڕێز كاك مسرور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات. ئالان حمە‌سعید صالحوە‌زیری پە‌روە‌ردە‌٢٠٢٠/٧/١٦

بیروڕا
16-07-2020

وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی لەسەر دەستگیرکردنی مامۆستاکەی کەرکوک پێکهێنا

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە فەرمانەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە،لێژنەکە لێکۆڵینەوە لە وردەکاری دەستگیرکردنەکە و هۆکارەکانی دەکات و ڕاپۆرتی خۆی بۆ وەزارەت بەرزدەکاتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی کەرکوکەوە دوو لیژنەی تر لەسەر روداوەکە پێکهێنراوە و سەرجەمیان لێكۆڵێنەوە دەکەن. ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا هاوسەری مامۆستایەکی کوردی کەرکوک کە توشبووی کۆرۆنایە پاش ئەوەی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و کەس ناچێت بە هانایەوە هاوسەرەکەی لە توڕەبوندا ئامێری هەناسەدانی نەخۆشخانەکە دەشکێنێت. دواتر هێزەکانی پۆلیس دەستگیری دەکەن و بە قەرەوێڵەی هاوسەرە مردوەکەیەوە کەلەپچەی دەکەن ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

1 2 ... 1132 1133 1134 ... 1142 1143