Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
18-07-2020

هەپەگە: پێنج سەربازی تورکیا لە حەفتانین کوژران

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، پێنج سەربازی تورکیایان لە سنووری حەفتانین کوشتوون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە رۆژی 17ی تەمووز، نیشان شکێنەکانی گەریلا، سێ سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەشدارا پێکاوە و  "لە حەفتانین سێ سەربازی دوژمن سزادرا".  هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەمان رۆژ دوو "چالاکی" تریان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین کردووە و سەنگەرێکی هێزەکانی سوپای تورکیا کردووەتە ئامانج و دوو سەرباز کوژران.  هەپەگە دەشڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.  بەڵام وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکی دوێنێ 17ی تەممووزدا کوژرانی دوو گەریلای پەکەکە لە هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردبووەوە

بیروڕا
18-07-2020

‎ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

‎ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیندراوێكی لە بارەی كەرەنتینە و دۆخی پارێزگاكەوە بڵاو كردەوە ‎دەقی ڕاگەیەندراوەكە ‎دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020.7.18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌:- ‎1- له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت. ‎2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت. ‎ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2020.7.18

بیروڕا
18-07-2020

نرخی تمەن گەیشتە نزمترین ئاست

نرخی تمەنی ئێرانی رۆژ بە رۆژ دادەبەزێت و ئەمڕۆش نرخی 1 دۆلاری ئەمریکی بە 25 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا. بەرپرسان و ئابووریناسانی ئێران هۆکاری دابەزینی نرخی تمەن بۆ گەمارۆکانی ئەمریکا و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە.  ئەمڕۆ شەممە نرخی تمەن زیاتر دابەزی و لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە تاران، یەک دۆلاری ئەمریکی سەرووی 25 هەزار تمەن بوو، هەروەها نرخی لیرەی زێڕیش گەیشتە 11 ملیۆن و 200 هەزار تمەن .

بیروڕا
18-07-2020

سبەی جەواد زەریف دەگاتە بەغداد

بڕیارە سبەی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە. بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، سبەی یەکشەممە 2020.7.19 وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دەکەن. سبەی دەبێتە چوارەمین سەردانی زەریف بۆ عێراق، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە، ئێران و ئەمریکا بکات.

بیروڕا
18-07-2020

لە موسڵ دوو کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی 15ساڵان

لە موسڵ دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 15ساڵان دەستگیرکراون، ئەو دوو کەسە چەکداری حەشدی شەعبین و دەگوترێ ئازادکراون، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری رەتی دەکاتەوە. ئەو دوو ئەندامەی حەشدی شەعبی لەلایەن فەوجی نەهێشتنی تاوان دەستگیرکران و زانراوە کە سەر بە لیوای 76ی حەشدن. چالاکوانان بە هاشتاگی (مافی_کچە_موسڵاوییەکە) دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە، ئەمەش وەک خۆیان دەڵێن: لەپێناو بەدەستهێنانی هاوکاری بۆ قوربانییەکە و هاندانی دادگا لەپێناو دادگایی کردنی تۆمەتبارەکان. دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە ئازادکردنی یەکێک لەو تۆمەتبارانە دەکەن، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وتی "هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی جیاوازیان بڵاوکردووەتەوە، کە زانیاری ناڕاستی تێدایە لەبارەی کەیسەکەوە، کە تا ئێستاش لەلایەن دادگایەکی سەر بە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی نەینەوا لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت". رووداوی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ئەو کچەی خەڵکی موسڵ، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیا داوای دادگایی کردنی تاوانباران دەکەن.

بیروڕا
18-07-2020

وەزراەتی تەندروستی: 10 كەس مردوون و 188 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە تێیدا هاتوە لە ماوەی 24 كاتژمێریی رابردوودا 188 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و  10 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی تەندروستی  هەزار و 844 پشکنینی نوێیان ئەنجامداوە و 90 هاووڵاتیش کەرەنتین کراون. بەپێی  پشكنینەكانیش  188  كەس لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراون بەم شێوەیە  هەولێر: 72 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی: 54 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەرمیان: 54 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهۆک: هەشت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی تەندروستی  ژمارەی چارەسەرکراوان لە  هەرێمی کوردستان 87 کەسن لە ماوەی 24 كاتژمێریی رابردوودا.

بیروڕا
18-07-2020

كوێستان محەمەد بۆ باڵكێش: هاوكاریی بەسەر هەژاراندا دابەشدەكەین

کوێستان محەمەد وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: هاوکاری دارایی بەسەر140 هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان دابەشدەكەنو ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی خێزانەکاندایە.  و هاوكاریەكەش بڕی (100) هەزار دینارەوە دەستپێدەکات. كوێستان محەمەد بە باڵكێشی وت: ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەدایە کەمدەرامەتن كە باریی داراییان باش نییە، دوای تەواوبوونی لیستەكە پارەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێرییەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی بەسەر خێزانەكاندا دابەشی كرێت.

بیروڕا
18-07-2020

حەسەن رۆحانی: زیاتر لە 50 ملیۆن ئێرانی لەژێر هەڕەشەی كۆرۆنادان

سەرۆك كۆماریی ئێران، حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بەتەواوەتی گیرۆدەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و هەتا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی ئێرانی لەژێر هەڕەشە و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنادان. حەسەن رۆحانی وتیشی: ئێستا زیاتر لە 25 هەزار هاوڵاتی لە تەواوی شارەكانی ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 35 ملیۆن هاوڵاتی ئێرانیش لەژێر مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەكەدان. سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن رۆحانی وتیشی: هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی دۆخی وڵاتەكەیان ئاسایی بكەنەوە و كێشەی ئابوریی و نەخۆشی لە وڵاتەكەدا چارەسەر بكەن بەڵام تا دێت توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا روو لە زیادبوون دەكات.

بیروڕا
18-07-2020

سلێمانی، پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری‌ داده‌خرێن

كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و‌ سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه‌ پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.وتیشی: ریستۆرانته‌كانی‌ (مینا، بیكسپێنده‌ر، ئه‌وتار زه‌هه‌بی و چاینینا) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌. لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌ردانی ئوتێل، مۆتێك، ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیاره‌ییه‌كان ده‌كات، له‌ڕوی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخ و رێكاره‌كای خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌

بیروڕا
18-07-2020

”چوار هەزار چەكداری توركیا لە لیبیان”

پوەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا, راپۆرتێکی لەبارەی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە لیبیا بڵاوکردەوە و، دەڵێت "تورکیا لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ سێ هەزار و 800 چەکداری سووریی بەکرێگرتووە و رەوانەی لیبیا کردوون لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا". پێنتاگۆن سەبارەت بە هەژموونی تورکیا لە لیبیا کە تەنیا باسی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ دەکات، هاتووە؛ تورکیا پارەی داوە، هەروەها پێشنیازی پێدانی ناسنامەی وڵاتەکەی کردووە بۆ هەزاران چەکداری بەکرێگیراو کە شانبەشانی میلیشیاکانی نیشتەجێی تریپۆلی لەدژی خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا شەڕ دەکەن.

بیروڕا
18-07-2020

مین ٣ كەسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوشت

.رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە ناوچەی كەلە قەندی سنووری مێھرانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان مینێک تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو. باسی لەوەشکردووە، ئەو چوار هاووڵاتییە سەرجەمیان خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بوون و بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاسن چوون بۆ ئەو ناوچەیە. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی رابردووەوە تا ئێستا،(10) ھاووڵاتی كورد لە ئیلام بەھۆی تەقینەوەی مینەکانی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

بیروڕا
18-07-2020

جیهان١٤ملیۆن توشبووی بە كۆڕۆنا تێپەڕاند

ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،(14 ملیۆن و 194 هەزار و 725) کەسی تێپەڕاند. بەپێی دواین داتا و ئامارەکان لەسەر توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان،تا ئێستا ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە 599 هەزار و 423 توشبووە، هاوکات هەشت ملیۆن و 470 هەزار و 327 توشبوش چاکبونەتەوە.لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین ژمارەی توشبووانیان تێدا تۆمارکراوە، ئەمەریکا بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 770 هەزار 12 توشبوو، 142 هەزار و 64 گیانلەدەستدان،لە پلەی یەکەمدایە.

1 2 ... 1130 1131 1132 ... 1142 1143