Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13709 بابەت
بیروڕا
19-07-2020

موفتی میسر: گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت قبووڵکراو نییە

موفتی میسر دەڵێت: گۆڕینی ئایاسۆفیای ئیستەنبوڵ بۆ مزگەوت جێگای قبووڵکردن نییە و نابێ دەستکاری کەنیسە بکرێت. شەوقی ئیبراهیم عەللام، موفتی میسر رایگەیاند، ئایاسۆفیا شوێنێکی مێژوویی گرنگی شاری ئیستەنبوڵە، گۆڕینی ئەو شوێنە بۆ مزگەوت جێگەی قبووڵکردن نییە. عەللام ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە کەنیسەکان پارێزراوبن و نەکرێن بە مزگەوت، هەروەها مزگەوتەکانیش نەکرێن بە کەنیسە، لە مێژووی میسردا شتی رووینەداوە و پێویستە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئایینەکان پارێزراوبن و ئێمە راسپێردراوین بەوەی کەنیسەکان بپارێزین. ڕۆژی 24ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1934 ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە بڕیارێک مزگه‌وتی ئایاسۆفیای كردبووە‌ مۆزه‌خانه‌. بەڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری تورکیا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و هەفتەی رابردوو بڕیاریدا بکرێتەوە بە مزگەوت. بڕیارە رۆژی 24ی تەمموزی 2020 یەکەمین نوێژی هەینی لە ئایاسۆفیا بکرێت.

بیروڕا
19-07-2020

ناوچەی سەوز مووشەکباران کرا

كەمێك لەمەوبەر سێ موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتە خوارەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زەرەر و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە. ئاراستەكرنی ئەو مووشەكانە لە كاتێكدایە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە بەغدادی پایتەختە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە كۆبونەوەدایە. پێشتریش گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران  عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵا تۆمەتباردەکرێن بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكیەكان بۆ سەر كونوسڵخانەی ئەمریكا .

بیروڕا
19-07-2020

ئێران 3 گەنجی كورد بەتۆمەتی سوتاندنی وێنەی سولەیمانی زیندانیكرد

بەپێی هەواڵێكی ڕكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامی ئێران  بەتۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندان و سووتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی سێ گەنجی كوردی زیندانی كردووە. هەنگاو دەڵێت، ئەو گەنجانە بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە خۆپشاندانەكانی شاریی بانەدا وێنەی قاسم ولەیمانیان سوتاندووە دەستگیر كراون كە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 20 ساڵدایە. ئەوە لەكاتێكدایە دەستگیركراوەكان بە هیچ شێوەیەك رێگەیان پێنەدراوە بەرگریی لەخۆیان بكەن و پارێزەریش بۆ دۆسیەكەیان بگرن، بەهیچ شێوەیەكیش خێزانەكانیان ڕێگەیان پێنەدراوە لە دادگای كردنەكەیاندا ئامادەبن. زانیاریەكان باس لەوەدەكەن هەریەكە لەو سێ گەنجە بە بە 16 ساڵ بەندبوون زیندانی كردووە.

بیروڕا
19-07-2020

پاسپۆرت كارەكانی دەستپێدەكاتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: سبەینێ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە و رۆژی دووشەممەش بەشێوەی ئەلیکترۆنی کارەکانی پاسەپۆرت دەستپێدەکاتەوە. بەپێیی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق كە وێنەیەكی دەست باڵكێش كەوتووە، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانیان ئاگادارکردۆتەوە دەوامی فەرمی دەستپێ بکەنەوە و کاروباری هاوڵاتیان ڕای بکەن.   كردنەوەی پاسپۆرت لە كاتێكدایە، لیژنەی باڵای سەلامەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە لە دوای 23 مانگ فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە و لەدوای جەژنی قوربانیش بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت و ژیان ئاسایی بکرێتەوە.

بیروڕا
19-07-2020

كازمی چی بە زەریف وتووە؟

دوای ئەوەی  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارییدا سەردانی هەریەكە لە سعودیە و تاران و واشنتن بكات، بەسەردانێك وەزیریی دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفگەیشتە بەغداد و لەگەڵ كازمی كۆبوەوە. بپێی زانیاریەكان، مستەفا كازمی بە جەواد زەریفی وتوە، ئێران وڵاتێكی گەورەیە و دراوسێ عێراقە و ئەویش وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەیەوێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت لە هاوسەنگی نێوان دۆست و لایەنگران و دراوسێكانیدا. هەرلەو بارەیەوە نوسینگەی كازمی  ڕاگەیەندراوێکی لەسەر كۆبونەوەكە بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت، ئێرانیەكان پێیان وتویین،  ئێمە گرنگی زۆر دەدەین بە سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئێران،بۆ ئەوەی ببێتە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا. وتیشی ئێران دەیەوێت قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەستپێبکات لەسەرجەم بوارەکاندا. . مستەفا کازمی ڕایگەیاند بەلامانەوە گرنگە هەردوو وڵات پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن و لە سەرجەم بوارەکاندا هاوکاری یەکتری بکەین.

بیروڕا
19-07-2020

هەڵبژاردن لە سوریا دەستیپێكرد

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دەستی پێكرد و  تا ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە. بەپێیی لیستی كاندیدەكان بۆ پەرلەمانی  سوریا ٢١٠٠ كەس خۆیان بۆ ٢٥٠ كورسی پەرلەمان كاندید كردووە. هەڵبژاردنەكان بە شێوەی بازنەیی بەڕێوە دەچێتپێكدێت لە 15  بازنە،  کە لە حەوت هەزار و 313 بنکە پێکدێت دیاریکراون، لیستی سەرەکیی بەرەی نیشتمانییە کە حیزبی بەعسی سووری سەرۆکایەتیی دەکات؛ 166 بەربژێری بەعس و 17 بەربژێری حیزبە هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت. پەیوەست بە کوردیش، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە 30٪ـی خاکی وڵاتەکەی لەدەستدایە، رایگەیاندووە هەڵبژاردنەکان بایکۆت دەکەن و رێگەش بە دانانی سندووقی دەنگدان لە سنووری دەسەڵاتی خۆیان نادەن.

گشتی
19-07-2020

جەواد زەریف سەردانی ھەولێر دەکات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی ھەولێر دەکات و سەردانەکەشی لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، ھەروھا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. زەریف ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و لەبارەی سەردانەکەیەوە وتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراقی و سیاسی و هەروەها سەرۆکی حەشدی شەعبی گفتوگۆدەکات و گوتیشی"لەو سەردانەیدا لەبارەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە لە سەردانەکەی ڕۆحانی بۆ بەغدا بڕیاری لەسەر درابوو، هەروەها رووداوەکانی ناوچەکە و "تاوانەکانی ئەمریکا" بەتایبەت کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گفتوگۆدەکرێت.

بیروڕا
18-07-2020

بارەگای بارزانی وەڵامی شانۆكارێكی كەركووك دەداتەوە

دوای ئەوەی شانۆكارێكی شاریی كەركووك پەیامێك ئاراستەی بارەگای بارزانی دەكات ، گلەیی ئەوە دەگەیەنێت كە شارەكەیان و دۆخی هونەرمەندان لە شارەكەدا زۆر خراپە، وەك خۆیی دەڵێت: ژیان و گوزەرانیان بەدەست راكان جبوریەوە زۆر خراپە ،  بارەگایی بارزانی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێـت: ئێمە غەمبارین كە دۆخی كەركووك بەو شێوەیەیە و لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە شارەكە هیچ پەیوەندیەكی بە هەرێمی كوردستانەوە نەماوە و ئێمەش وەك تۆ غەمبارین بۆ شاریی كەركوك. بارەگای بارزانی لە درێژەی وەڵامدانەوەی گلەییەكانی پەیامەكەی   شانۆكار نەژاد نەجم  دەنوسێت: نامەکەتمان بە گرنگییەوە خوێندەوە، خەمێکی دڵسۆزانەی لەخۆگرتووە، ھیوای لەش ساغی بۆ تەواوی کەرکووکییەکان دەخوازین.  دەشڵیت:  لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە پەیوەندی ئیداری نێوان حکومەتی ھەرێم و فەرمانگە کارگێڕییەکانی پارێزگای کەرکووک پچڕاوە، ئەمەش وایکردووە دەستمان واڵا نەبێت بۆ گەیاندنی دەستی ھاوکاریی لەم چەشنەی کە بەرێزتان ئاماژەتان پێ کردووە، لەم ڕووەشەوە ھیچ ھەماھەنگییەکمان لەگەڵ پارێزگار نییە.

بیروڕا
18-07-2020

فەرەنسا 300 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێتە عێراق

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی فەڕەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، 300 ملیۆن یۆرۆیان وەکو هاوکاری  بە عێراق بەخشیوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی"ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی ئامێری هەناسەدان تەرخان دەکرێت، بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەسرە لە باشووری عێراق". پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییە بە عێراق، دوای سێ رۆژ هات لە سەردانەکەی ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ بەغدا، کە تێیدا بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنای لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێکرد.

بیروڕا
18-07-2020

نەوشیروان مستەفا چی بە جوتیارێکی پێنجوێن وتووە؟

یەک: ساڵی 2014 هاوڕێیەکی پێنجوێنی سەردانی کاک نەوشیروانی کرد و وا ڕێککەوت ئێمەش لە مەجلیسەکەدا بووین. لە نێوان کاک و هاوڕێکەماندا گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێش دروستبوو کە شایانی ئەوەیە لێرەدا بەو شێوازەی بۆ ئەمڕۆ دەگونجێ و جەوهەری قسەکانی کاک نەوشیروان دەپارێزێ، سەرلەنوێ دایبڕێژمەوە. سەرەتا هاوڕێکەمان (بەداخەوە بیرم نیە کێ بوو)، باسی لە خراپی دۆخی ئابووری کوردستان کرد و گلەیی لەوە دەکرد کە حکومەت نەیتووانیوە و ناتوانێ هیچ دەستپێشخەرییەک بکات لە بوارەکانی داھێنان، کشتوکاڵ و بازرگانیشی بە تەواوی قۆرخ کردوە. کاک نەوشیروان بە شێوازە دەگمەن و بێ وێنەکەی بابەتەکەی گۆڕی و کەوتە پرسیارکردن: کاک نەوشیروان: کاکە تۆ پێم بڵێ لە قەزای پێنجوێن چەند دۆنم زەوی کشتوکاڵیتان هەیە؟ هاوڕێی هەڵسوڕاو: قوربان پێموایە هەزاران دۆنم، بەراو و پشت ئاو.کاک نەوشیروان: ئەی چەند ئەندازیاری کشتوکاڵیتان هەیە؟هاوڕێی هەڵسوڕاو: دڵنیام سەدان کەسمان هەیە، قەزای پێنجوێن قەزایەکی زۆر خوێندەوارە.کاک نەوشیروان: کەواتە پێم بڵێ ئێستە لە پێنجوێن بە گاسن و گاجوت زەوی ئەکێڵن یان بە تراکتۆر؟هاوڕێی هەڵسوڕاو: قوربان بێگومان بە تراکتۆر و زۆر کەس تراکتۆری هەیە، لەسەر کێڵان پەک ناکەوێ.کاک نەوشیروان: باشە مەسەلەی ئاودێری چۆن چارەسەر بووە؟ ئایا جۆگە و کانیاو لەگەڵ چەمەکان بەش دەکەن؟ ئەم پانتاییە گەورەیەی زەوی چۆن ئاو دەدەن؟ هاوڕێی هەڵسوڕاو: بە قەترە، دەمێکە لە پێنجوێن ئاودێری بۆتە دڵۆپە و ئیتر ئاو بە خەسار ناچێ، سەرباری چەم و کانیاو، ئێستە ئاوی بیرەکانیش بوونەتە سەرچاوەیەکی باشی ئاودێری. کاک نەوشیروان ئێتر ڕووی کردە ئێمە و وتی:خۆ گوێتان لێیە؟ ئەم برادەرانە خۆیان لە هەموو ڕوویەکەوە لە ئاستی ئەوروپادان. زەویان هەیە، ئاویان هەیە، دەستی کرێکاریان هەیە، ئەندازیاریان هەیە، شێواز و تەکنیکی نوێیان هەیە بۆ ئاودێری و ئینجاش هاتوون گلەیی ئەکەن، بە تەمان حکومەت شتیان بۆ بکات. ئینجا ڕووی کردەوە هاوڕێکەمان، پێی وت:بە هەموو جورێک پشتیوانیتان ئەکەم، تکایە خۆتان فریای خۆتان بکەون و حکومەت خۆتانن. ئابووری ئەم وڵاتە هەر ئەبێ خۆمان بنیاتی بنێینەوە. هەوڵدەن، هەوڵدەن کڕیار بۆ تەماتە و شووتییەکانتان پەیدابکەن و ئەگەریش کێشە هەبوو ئاگادارم بکەنەوە. دوو: من زۆر جار چوومەتە پێنجوێن. ساڵی 1986، ئەو زەمانەی شەڕی ئیران و عیراق بوو.ئێمە لە ڕێکخراوی ئاڵای شۆڕش بووین، لە مەریوانەوە بە دەشتی پێنجوێندا چوومە سیاگوێزی نزیکی چەمپاراو کە بنکەیەکی ئاڵای شۆڕشی لێ بوو. سیاگوێزیش دواین گوندی سنووری پێنجوێنە لە بەشی خۆرئاواوە. ساڵی 1991، دوای کۆڕەوی خەڵک، کاک مەلا بەختیار لە گۆخڵان گیرسابۆوە و بارەگای دانابوو. منیش کە لە پاکستان گەڕابوومەوە یەکسەر پێش هەموو کەس چوومە سەردانی ئەو و جارێکی دی ناوچەکەم بینیەوە. لە ساڵانی دواتر و پاش ڕوخانی بەعسیش، زۆرجاری تر پیا تێپەڕیوم یان بۆ کارێکی سیاسی و حزبی سەردانیم کردووە. سێ: هەفتەی پێشوو لەگەڵ هاوڕێم کاک عەبدوڵا شێخ محەمەد پێکەوە بە نیازی سەردانی خزم و هاوڕێ، بینینی شوێنە یادگارییەکان بە تایبەت گوندی سیاگوێز. خۆمان گەیاندە گوندی نزارە و لەوێ میوانی کەسوکاری کاک شێخ عەبدوڵا بووین. داوام کرد پێکەوە بگەڕێین.ئیتر لەگەڵ گروپێک گەنجی شارەزادا، جگە لەسەردانی بلکیان و دەوروبەر، بڕیارماندا تا بۆمان دەکرێ چاوبگێڕین.بێگومان بینینی سەرجەم ناوچە کشتوکاڵیەکانی پێنجوێن ئاسان نیە، بۆیە ئێمەش بە هێڵێکی نیوە ڕاستدا لە پێنجوێن و نزارەوە( نزارە مەنزڵی ئەسڵیمان بوو) تا بۆمانکرا بەرەو خۆرئاوا ڕۆشتین و سەرنجی هەموو ئەو گوندانەمان دا کە دەکەونەسەر ڕێگە تا دەگاتە سیاگوێز، نزارە، کواوە، گەرمک، تاتان، قەلەندەراوا، گلێنەی سێ، گلێنەی بەڕۆژ، گۆڵێ، قسامەددین، سیرانە و زۆری تریش. هاوڕێکان زۆریان باسی گوندەکانی شایان و نەرمەڵاس یان بۆ کردین کە چەن کوێستان و دڵگیرن، بەڵام نەمانتووانی ئەو قۆڵە بەسەر بکەینەوە.هەڵبەت بەشی خۆرهەڵاتی پێنجوێن کە سنوری نێودەوڵەتی (باشماخ) ـی پیادا تێدەپەڕێت نەبووە بەشێک لە بەرنامەی دیدەنی ئێمە، چونکە چەند جارێک ناوچەکەم بینیبوو. دواتر کە باسی گرنگی کشتوکاڵی پێنجوێنم بۆ قائیمقام دەکرد پێی وتم: هەموو ئەوەی بینیووتە ناگاتە یەک لە دەی ئەو کشتوکاڵەی لە ناوچەی باشماخ و گۆخڵان وەبەرهەم دێت. سێ: پێنجوێن یەکێکە لە ناوچە هەرە گرنگەکانی کشتوکاڵ لە کوردستاندا. هەزاران دۆنم زەوی بە جوانترین شێوازی نوێ ئەکێڵدرێت و بەروبوومی سروشتی لێ بەرهەم دێت. ساڵ بە ساڵ بەشێکی زۆرتر لە زەوی بەردەڵان و لەوەڕگا دەکرێتە زەوی کشتوکاڵی و تەماتە و شووتی بە پلەی یەکەم، دەیان جۆری تری میوە و سەوزەی لێ بەرهەم دێت. قەزای پێنجوێن تەنها خاوەنی کشتوکاڵ نیە، بەڵکوو لە زۆر کانزاو و بەرهەمی تریشدا ناوبانگی هەیە. بەردی پێنجوێن بەناوبانگە کە لە ئاستێکی جیهانیدا قابیلی سوود وەرگرتنە. برنجی چەوتان و ناوچەکانی تریش هەرگیز لەسەر کڕیار پەکیان نەکەوتووە. پێنجوێن نموونەیەکە بۆ کوردستانێکی بچووک: هەرچی بتەوێ دەکرێ لەوێ بەرهەم بێت و سوودی گشتی بۆ هەمووان بێت و ناوچەکەی پێ ئاوەدان ببێتەوە. ئەوەی لە سەردانی ئەم ناوچەیەدا سەرنجی هەموو کەس ڕادەکێشێ ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکە وەک خەڵکی وڵاتانی دراوسێ بە گشتی و ئێران بە تایبەتی، بەوپەڕی جددییە و خۆماندووکردنەوە لەناو باخ و کێڵگەکانیاندا خەریکن ئەو هەستە بە مرۆڤ دەبەخشێ کە ئیتر لە دنیای تەوەزەلی و مووچەی نەوت ڕزگارمان بووە و ئینسانەکان لێرە بڕیاریانداوە لەسەر هێز و توانای جەستەیی و ڕوحی خۆیان بژین. ملکەچی هیچ حکومەت و وەزارەتێک نەبن بە (مەمرە و مەژی) گەمە بە ژیانیان بکات و بیانخاتە دڵەڕاوکێیەوە. وەرزێڕ و جوتیارەکانی پێنجوێن بڕیاریان داوە پشت لەو پارەیە بکەن کە بەهۆی نەوتەوە دێتە گیرفانی حکومەت و دابەش دەکرێ، چونکە لە لایەکەوە مرۆڤەکانی لە تامووچێژی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گوند و کاری هەرەوەزی و بە کۆمەڵ دوورخستۆتەوە. لە لایەکی تریشەوە ئەو پارەیە زۆر ناعادلانە سەرفدەکرێت و بە ئەندازەیەک چۆتە تاریکییەوە کە تەنانەت هەرە دەسەڵاتدارەکانیش نازانن چۆن شاردراوەتەوە. پێنجوێن نموونەیە بۆ خاک و میللەتێکی جوان و جیاواز.خاکی پێنجوێن لە هەموو ڕووەکانەوە شایستەی ئەوەیە حکومەتی هەرێم بایەخی پێ بدات و لەسەری بوەستێت: لەڕووی کشتوکاڵییەوە پێنجوێن نموونەی کەمە.لەڕووی سەرچاوەی کانزاکانەوە باشترین کانزای لێ دەستدەکەوێت. لەڕووی گەشتییارییەوە دەیان شوێنی هەیە کە دەتوانن ببنە جێگەی سەرنجی هەموو ناوچەکە، نەک هەر کوردستان. موفتی پێنجوێنی دەیزانی ناوچەکەیان چ گەوهەر و جوانی و نیعمەتێکی ژێرزەمینی و سەرزەمینی تێدایە، بۆیە پەنای بردە بەر شیعر و هاواری کرد: پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگملوبنان شکێن بوی داخی بە جەرگمتازە بوکێ بووی بەسەر چیاوەئەهاتنە سەیرت لەملا و ئەولاوە. بەڵام پێنجوێن لە حاڵی حازردا پێوستی بە دوو شتە: پاراستنی گومرگی، واتە ڕێگرتن بە بەرهەمی هاوشێوەی وەرزێر و خاوەن موڵکەکانی پێنجوێن لە بابەتی تەماتە و شووتی. ڕێگەدان بە کڕیارەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە تا بێن بەرهەمەکانیان لێ بکڕن. ئەوانەش ئەو دەرسانەن کە لە قسەکانی کاک نەوشیروان مستەفاوە لە گوێماندا ئەزرنگێنەوە، گەر بێتوو کشتوکاڵی کوردستان لە لایەن حکومەت و دەزگای کارگێڕیەوە پشتیوانی نەکرێ، وەک ئەوە وایە هەموو خەرمان و بەرهەمی گەلی ئێمە لە پێنجوێن ئاگری تێبەربدرێ و بسووتێندرێ.

بیروڕا
18-07-2020

قائیمقامی قەزای ئامێدی بۆ باڵكێش: لە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا هیچ زی...

ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی ئامێدی،  بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری چیاكانی ئامێدی كرد و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. قائیمقامی ئامێدی وتیشی: فڕۆکەکانی سوپای تورکیا  چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە ئامێدی بۆردوومان کرد تا ئێستا هیچ  زیانێكی گیانی نەبووە و زیانە مادیەكانیش نەزانراون.  وتیشی: هەرچەندە سوپای توركیا بەردەوام سنورەكانی  دەڤەریی ئامێدی بۆردومان دەكات بەڵام لە بۆردومانی ئەمجارەدا هیچ زیانێكی گیانی مەدەنی نەبووە. چیای لینک لەنێوان دێرەلووک و شیلادزێدایە کە بەرامبەر کۆمەڵگەی هیتیتێیە و حەوت کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەکە دوورە. ئیسماعیل مستەفا وتیشی: بەبەردەوام فرۆكەكانی توركیا لە سنوریی چیاكانی دەڤەریی ئامێدی دەسورێنەوە و جارجار بۆردومانی سنورەكانی چیایی ئامێدی دەكەن .

بیروڕا
18-07-2020

لە سووریا هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکرێت و کوردیش بایکۆتی دەکات

سبەی یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کە بە ئەنجوومەنی گەل ناسراوە، بەڕێوەدەچێت، بەڵام رێڤەبەری خۆسەر دەڵێ: هەڵبژاردنەکە بایکۆت دەکات و رێگە بە دانانی سندوقیش نادات لە سنووری دەسەڵاتی خۆی.  ئەم هەڵبژاردنە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە نزیکەی 10 ساڵە قەیران و ئاڵۆزی سیاسیی، ئەمنی، ئابووری و کارگێڕی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە. بە رای چاودێران، شەڕی نیوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە بووەتە هۆی وێرانی، کۆچبەری و پەنابەربوونی ملیۆنان هاووڵاتیی، کەش و هەوای هەڵبژاردنەکان تێکدەدات. لەلایەکی دیکەشەوە، رێڤەبەری خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە 30٪ی خاکی وڵاتەکەی لەدەستە، رایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکان بایکۆت دەکەن و رێگەش بە دانانی سندووقی دەنگدان لە سنووری دەسەڵاتی خۆشیان نادەن. رۆژی 13ی نیسانی 2020 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستنیشانکرابوو، بەڵام دواتر بۆ 20ی ئایار دواخرا، بەڵام جارێکی دیکە دوخرایەوە و رۆژی 19ی تەممووز دیاریکراوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنە 15 بازنە کە حەوت هەزار و 313 بنکە لەخۆ دەگررێت دیاریکراون، هاوکات دوو هەزار و 100 کەسیش خۆیان بەربژێر کردووە.

1 2 ... 1129 1130 1131 ... 1142 1143