بیروڕا

سبەی جەواد زەریف دەگاتە بەغداد

18-07-2020
سبەی جەواد زەریف دەگاتە بەغداد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە سبەی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، سبەی یەکشەممە 2020.7.19 وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دەکەن.

سبەی دەبێتە چوارەمین سەردانی زەریف بۆ عێراق، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە، ئێران و ئەمریکا بکات.