ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، پێنج سەربازی تورکیایان لە سنووری حەفتانین کوشتوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە رۆژی 17ی تەمووز، نیشان شکێنەکانی گەریلا، سێ سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەشدارا پێکاوە و "لە حەفتانین سێ سەربازی دوژمن سزادرا".
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەمان رۆژ دوو "چالاکی" تریان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین کردووە و سەنگەرێکی هێزەکانی سوپای تورکیا کردووەتە ئامانج و دوو سەرباز کوژران.
هەپەگە دەشڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەڵام وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکی دوێنێ 17ی تەممووزدا کوژرانی دوو گەریلای پەکەکە لە هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردبووەوە