موقته‌دا سه‌در هۆشداریی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی شیعه-شیعه ده‌دات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، هۆشداری لە پێكدادان له‌نێوان شیعه‌كان دەدات لە عێراق و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ژمارەیەك لایەنی گوماناویی هەوڵی تێكدانی ڕەوشەكە دەدەن، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاشتی عێراق بخەنە مەترسییەوە.
موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ڕەوتی سەدر، سەبارەت بەو بۆردومانەی كە دوێنێ دووشەممە ،28ی ئهیلوول كرایە سەر ماڵێك لە قەزای ڕەزوانییە سەربە بەغدا ڕایگه‌یاندووه: “ژمارەیەك لایەنی گوماناویی هەوڵی تێكدانی ڕه‌وشی ئاسایش و ئاشتی عێراق ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت: “ئامۆژگاریی هەمووان دەكەم كه بگەڕینەوە بۆ بنەمای عەقڵ و خۆشەویستی نیشتمان، بەرلەوەی وڵات پەلكێشی شەڕی ناوخۆیی بكرێت و پێكدادان له‌نێوان شیعه‌كان، یان شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ڕووبدات.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “كه عێراق ئەمانەتە لە ئەستۆیان و ڕشتنی خوێنی هەر عێراقییەك لەلایەن براکانیانەوە حەرام كراوە.”
ئەم په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ دووشەممە 28ی ئهیلوول، دوو مووشەك ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان كرا، به‌ڵام موشه‌كه‌كان لەسەر ماڵێك لە قەزای ڕەزوانییە سەربە بەغدا كەوتنەخوارەوە و به‌هۆیه‌وه 5 هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی كە سیانیان منداڵ و دووانه‌كه‌ی تریان ئافرەت بوون، كوژران و دوو منداڵی تریش برینداربوون، دوای ڕووداوه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی و نوری مالێكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و داوای چه‌ككردنی گروپه چه‌كداره‌كانیان له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كرد.