ئیتالیا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 29ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ كرد.

وەزیری بەرگری ئیتالیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: “كه‌ ئیتالیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و پێشمه‌رگه‌.”

گویرینی، هیواشی خواستووه‌ كه‌ لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەنه‌وه‌، کە زیاتر له‌ 3 مانگه‌ بەهۆی کۆرۆناوه‌ به‌شێوەیەکی کاتی وەستاوه‌.

هاوكات مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و بوونی هێزەکانی ئیتالیا و هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ زانی و ڕایگه‌یاند، کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، لەسەر بنەمای دەستووری هه‌میشه‌یی عێراق.

ھەواڵی زیاتر