پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی دواخرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕايگەياند، سەرژمێری گشتی دانيشتوانی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دواخرا، کە بڕيار بوو کۆتایی ئەساڵ ئەنجامبدرێت.

دەستەی ئاماری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “لەمیانی کۆبوونەوەیەکی وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستان و سەرۆکی دەستەی ئامار و ڕاوێژکاری نیشتمانی، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان کرا.”

ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا  ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو‌: “كه‌ جه‌ختیان له‌ کارکردن و ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کردوەتەوە و هاوڕاشبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری گشتی ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت، بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و دارایی دا.”

بڕیاربوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، به‌ڵام دواخر بۆ ساڵی 2021.

ھەواڵی زیاتر