ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له دوای نیگه‌رانی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بالوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه دێنه ده‌نگ و داوای چه‌ككردنی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه نوری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه، كه خۆی به یه‌كێك له ئاڕاسته‌كه‌رانی ئه‌و گروپانه ده‌ده‌نرێت.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هێرش كرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا واشنتۆن به چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز هۆشداریی توندی به حكومه‌تی عێراقی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق كردووه به‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كرده‌وانه “خودی خۆیان ده‌كاته ئامانج.”
ئه‌مساڵیش له به‌رامبه‌ر هێشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه له پشت ئه‌و هێرشه‌وه بوون، ئه‌مریكا ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانهوه قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و مه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرده ئامانج.
له‌ئێستاشدا سه‌ركرده شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكایان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی، ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی قه‌زای ره‌زوانیه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاندووه، كه دووبارەبوونەوەی به ئامانجگرتنی دامەزراوە گشتی و تایبەتییەکانی لە بەغدا و بەدیاریکراوی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەزای ڕه‌زوانیە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج کەس ڕەتدەکاته‌وه و به “پلانی ده‌زانێت بۆ وێرانکردنی وڵات و دروستکردنی ئاژاوە لەناو پێکهاتەکاندا.”
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگەیاندووه، بەردەوامی هێرشە موشەکییەکان بووەتە هۆکارێک بۆ “ئاژاوەگێڕی” کە ئاسایشی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگە تێکدەدات و داواش لە حکومەت دەکات ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە بکات.
هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌تایبه‌تی، بووه‌ته دیارده و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی وڵاتان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واشنتۆن هۆشداریی توندی به حكومه‌تی عێراقی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراقیش كردووه به‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كرده‌وانه “خودی خۆیان ده‌كاته ئامانج”، شەوی ڕابردووش گروپە چەکداره‌كتان لە قەزای ڕه‌زوانیە لە بەغدا، موشەکێکی جۆری کاتیۆشایان ئاڕاستەی بنکە دیپلۆماساییەکان لە بەغدا کرد، بەڵام موشەکەکە لەناو ماڵێکدا لە ڕەزوانیە کەوته خوارەوە و بەهۆیەوە ماڵەکە بەتەواوی خاپور بوو و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستدا، حکومەتی عێراقیش بە ئامانجی سزادانی ئەو لایەنانەی بەو کارە هەستاون لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.