ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوول، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان) ده‌دات.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلوول، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگیشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 7ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان).

ھەواڵی زیاتر