دوای هێرشێکی ئێران بۆ سەر چەند کەشتییەک لە گەرووی هورمز، ئەمەریکا لە دوێنێ شەوەوە وەک وەڵامدانەوەیەک، هێرشی کردە سەر ئێران و بە دیاری کراویش بەندەر عەباس..
سێنتکۆم دەڵێت: 80 شوێنمان کردووەتە ئامانج، هێرشەکەی ئەمشەومان بۆ سەر ئێران، لە وەڵامی هێرشی سوپای پاسداران دا بووە بۆ سەر سێ کەشتیی بازرگانی لە تەنگەی هورمز.
لە بەرانبەردا ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات، هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە پێویست بێت، دەیکات.
ئێران لەبەرانبەر ئەم هێرشانەدا، بێدەنگ نەبوو، هێرشی کردە سەر بەحرەین و کوەیت. چەندین شوێنی کردە ئامانج کە دەڵێت “شوێنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکان”.
تا ئێستا بە فەرمی هێرشەکان نەوەستاون و لەمبارەیەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند “هێرشەکان زوو تەواو نابن”