دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێک ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەکات 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەکو کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات.

دەقی پەیامەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:

ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە ئەندامی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانین (ECOSOC)، بە گرنگییەوە دەڕوانینە ئەو هەنگاوە و ئومێدەوارین لە داهاتوو، هاوکار و پشتیوان بێت بۆ باشترکردنی رەوش و گوزەرانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەتایبەتیش کە ئێستا هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەنابەران کەمیکردووە. 

لەکاتێکدا بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکەین، وەبیر هەموو لایەک دەهێنینەوە، تا ئێستاش نزیکەی 700 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە پتر لە 280 هەزاریان پەنابەرن، ئەمەش ئەرکی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی قورستر کردووە، ئومێدەوارین بتوانین لە پێناو باشترکردنی رەوشی پەنابەران بە یەکەوە کار بکەین، بەتایبەتیش بەڕێزیان لە رابردوو سەرۆک کۆماری عێراق بووە و تێگەیشتنی بۆ گرفت و نەهامەتییەکانی پەنابەران هەیە.

ھەواڵی زیاتر