پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم.

لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.

مسعود بارزانی
8ی ئابی 2023

ھەواڵی زیاتر