جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە.
نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بە دیاریکراوی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
گوتیشی، راگرتنی هەناردە زیانی زۆر بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە وەستاندنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک، لە هەر رۆژێکدا 35 ملیۆن دۆلار زیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.