شەش رۆژ لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم پشوو دەبێت

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شەش رۆژی مانگی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت، کە دووانیان بەر رۆژانی شەممە دەکەون.

بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هەریەکە لە رۆژانی ١، ٩، ١٩، ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی مانگی نیسان لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

پشووەکان بەمشیوەیە دەبن:

١ی نیسان، سەری ساڵی ئاشوورییەکانە

٩ی نیسان، رۆژی روخاندنی رۆژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقە

١٩ی نیسان، سەری ساڵی ئێزیدییەکانە

رۆژانی ٢٢، ٢٣ و ٢٤، جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

ھەواڵی زیاتر