ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستی
سەبارەت بە پەلەکردن یان دواخستنی پرۆسەی منداڵبوون
دوای تێبینی کردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوون
بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریێك.
وەزارەتی تەندروستی
22 ئازار 2023
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر