لاهور شێخ جەنگی یەکەم کۆبوونەوەی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی ئەنجام دا

پەیجی فەرمی لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند: “لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە هاورێیەتی پەروین کاکە ‌‌حەمە و ژینۆ محەممەد ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی، لە شاری سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو لەلایەن عومەر سەید عەلی، جەمال ‌‌حاجی محەممەد، سەفینی مەلا قەرەو بەختیار عەولی پیشوازییان لێکرا”.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی، دۆخی سلێمانی و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بەتایبەتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.

لە دوای رووداوەکانی هەشتی تەموز و دەرکردنی لاهور جەنگی لە هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمییەتی کە خۆی وەکو هاوسەرۆک بناسێنێت

ھەواڵی زیاتر