جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەوڵی رژد ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه، جوتیار عادل گوتی، “لە یەك دوو رۆژی داھاتوودا 400 ملیار دینارەكەی بەغدا دەخرێتە سەر ھەژماری بانكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پەیوەندییەكانمان بەھێزن لەگەڵ حكومەتی عێراق و دەرگەمان كراوەتەوە بۆ ھەر بەرپرسێكی عێراق بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەین دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكان.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز، جوتیار عادل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، سێكته‌ری نه‌وت و غاز له عێراقدا كێشه‌ی زۆری هه‌یه و ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به كێشه‌كانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، به‌ڵكو په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی شاندێكی ھەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكان دەكرێت، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز، گوتیشی، له‌باره‌ی بابه‌ته گشتییه‌كان رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.