40 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی گەشتیاری ساڵ بە ساڵ بەرەو باشتر دەچێت،

ڕاشیگەیاند، حکومەت نەیتوانیوە کارئاسانی و هاوکاریی کەرتی گەشتیاری بکات و وەبەرهێنانی گەشتیاری بکات، “چونکە رۆتینی ئیداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری و وەبەرهێنانی گەشتیاری ئیفلیج کردووە.”

لەبارەی ئامارەکانی چوونی گەشتیاران بۆ سلێمانی، ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی 2022 تەنیا 30 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردبوو، بەڵام بۆ سەری ساڵی 2023، شەوی رابردوو زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار هاتبوونە سلێمانی کە بە پلەی یەکەم گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە پلەی دووەم گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

وتیشی، داهاتی گەشتیاری لە ساڵی رابردوودا 16٪ زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2021 و تەنیا لە ساڵی 2022دا یەک ملیۆن و 100 هەزار گەشتیاری زیاتربووە لە 2021.

ھەواڵی زیاتر