وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بۆردومانكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراقه
فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حسێن عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندی به فوئاد حوسێنه‌وه کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندنی بێ چه‌ندوچوونی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییهكانیهتی.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، فوئاد حوسێن دووپاتی كردووه‌ته‌وه، کە پێویسته رێگه‌ی گفتوگۆ بۆ كۆتاییهێنان به ده‌ستدرێژییه بێ پاساوه‌كان هه‌ڵبژێردرێت.