وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوه که تاران له بەڕامبه ڕ هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی وڵاتەکە بێدەنگ نابێت.
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 14ـی تشرینی دووەم)، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاسایشی دراوسێکان ئاسایشی ئێرانە.
راشیگەیاند، تاران هەوڵی وروژاندنی گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا نادات، بەڵکو بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران سازش لە ئاسایشی سنوورەکانی ناکات.