وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئیدانەی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێ: ئەو کارە دوژمنکارییە تاکلایەنەی ئێران نابێتە هۆی سەقامگیری و ناسەقامگیری لە ناوچەکە زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردوە: هەموو رێکارێکی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا دەگرنەبەر.