دەوامی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ڕادەگیرێت

نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆیدا ئەمڕۆ لەبەر پاراستنی سەروگیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا، بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران.”

ئاماژە بەوەش کراوە: “لە سەرجەم کۆلێژەکان لە ڕۆژی سێشەممە 15ی11ی2022 و ڕۆژانی دواتر دەوام ڕادەگیرێت.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، زانکۆی سلێمانی ڕوونی نەکردووەتەوە کەی دەوام دەستپێدەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر