مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵەوە نییە و ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە کە هێزەکانمان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار دەکەن.
کۆبانێ دەڵێ : سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوان و گەلی تورکیا دەکەین، هەروەها داوای شیفای خێرا بۆ برینداران دەکەین.