یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا

رۆژی دووشەممە 14-11-2022 وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە، کە بڕیارە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ تاران لە دژی خۆپیشاندەران.

لەم چوارچێوەیەدا جۆزێپ بۆرێل کۆمیساری پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی: ئەوروپا پاکێجێکی سزا لە دژی ئەو کەسانە پەسەند دەکات کە بەرپرسن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران.

بۆرێل زیادی وتیشی: نیگەرانییەکانی ئەوروپام بە وەزیری دەرەوەی ئێران گەیاند، جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا “بەڵگەی ئەوەی هەیە کە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا دابین کردووە”، بەڵام بەڵگەمان نییە کە مووشەکی بۆ دابین بکات”.

لای خۆیەوە ئەڵمانیا رایگەیاند، سزا نوێیەکانی یەکێتیی ئەورووپا سوپای پاسدارانی ئێران دەکاته ئامانج.

ئانالینا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند “پاکێجێکی نوێی سزاکان تێدەپەڕێنین بۆ ئەو بەرپرسانە کە پێیان وایە دەتوانن بێ دەرەنجام گەلی خۆیان بچەوسێننەوە و خەڵکی خۆیان بکوژن…

لە خولی یەکەمی سزاکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، یەکێتیی ئەوروپا قەدەغەکردنی سەفەر و بەستنی سەروەت و سامانی بەسەر 15 کەس و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند.

پاش ئەوەی ژینا ئەمینی لە ١٦ی سێپتەمبەر دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە گیانی لەدەست دا، ناڕەزایەتی لە ئێران سەریهەڵدا.

ئەم ناڕەزایەتیانە یەکێک لە بوێرترین تەحەددیاتەکانی بەردەم ئێرانە لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە.

ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ “هرانا” ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٣٦ خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی ١٥ هەزار کەسیش دەستبەسەر کراون.

ھەواڵی زیاتر