داواکارى گشتى لەسەر گیانلەدەستدانى مێردمنداڵەکەى سلێمانى هاتە دەنگ

سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بکات بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵ بکات کە لە بنکەی پۆلیسى سلێمانى گیانی لە دەستدا.

دەقى راگەیەنراوەکە:

لە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) دوابەدوای هەوالی گیان لە دەست دانی ئەو مێرد مندالەی کەلە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لە دەست دا پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری گشتی پۆلیس بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەو پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەم مێرد مندالە و لە ئەنجامەکان ئاگادارمان بکاتەوە وە سەرۆکی داواکاری گشتی لە لای خۆیەوە پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی داوای کرد وێنەیەک لە راپۆرتەکانی بۆ بنێرێت و هەروەها پەیوەندی کرد بە بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و داواکاری گشتی تایبەتمەند لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بۆ ناردنی راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە .

یەکەی راگەیەیاندن و پەیوەندیەکانی
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

ھەواڵی زیاتر