بەریتانیا فڕۆکەیەک دروستدەکات سێ هێندەی دەنگ خێرایە

کۆمپانیای ڤیرجین گالاکتیک- ی بەریتانیا لە داهێنانێکی نوێدا دروستکردنی فڕۆکەیەکی خێرای نوێی ڕاگەیاند، کە خێراییەکەی سێ هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت.

ریچارد برانسن سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی ڤیرجین وتی”بە هەماهنەگی لەگەڵ کۆمپنایای رۆلس رایسی بەریتانیا بۆ بەرهمهێنانی ئۆتۆمبیل، توانیویانە دیزاینی ئەو فڕۆکە نوێیە تەواو بکەن.

ئەم کارە نوێییە ڤیرجین گرووپ  دوەمین کاری هاوشێوەیە لەو بوارەدا، دوای ئەوە لە ساڵی 2003 فڕۆکەی جۆری کۆنکۆرد دروستکرا کە خێراییەکی دوو هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت.

 ئەم فڕۆکە نوێیە دەتوانێت تاکو 19 کەس هەڵبگرێت و بە خێراییەکی زۆر بفڕێت. ئەم  فڕۆکەیە کە بە کەشتی ئاسمانیش ناوی دەبرێت دەتوانێت لە فڕۆکەخانە ئاساییەکانەوە بفڕێت و لەوێش دواتر بنیشێتەوە.

ھەواڵی زیاتر