مەلا بەختیار: چاوەڕوانی موفاجەئە دەکرێت لە ھەر کاتێک بێت

ئەمڕۆ شەممە، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو دۆخە ئابوورییەی لە سلێمانی هەیە كە گرتنی كۆمەڵێك دەڵاڵی زەوییە چارەسەر نییە، چونكە سەر قافڵەی گەندەڵەكان ئازاد بن، كە كەسی یەكەمن لە گەندەڵی و كاری نایاسایی، ئەوا ئەو داگیركارییە بەردەوام دەبێت، ئەوەی من بزانم نەگیراون.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گوتی، زەمینەیەکی باش لە نێوان پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆ هەیە، چاوەڕوانی موفاجەئەش دەكرێ‌ لەهەر كاتێك بێت.

لەبارەی هەوڵێک لە ساڵانی ڕابردوو كە بانگەشەی بەستنەوەی سلێمانییان بە بەغدا دەكرد، مەلا بەختیار گوتی: ئەوانەی دەیانویست كە پارێزگای سلێمانی ببەسترێتەوە بە بەغدا، شكستیان هێنا، بۆیە نابێت ناكۆكییەكان وا بكات ئێمە ئەم هەرێمە پارچە پارچە بكەین.

ھەواڵی زیاتر