به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌ڕین رایگەیاند، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له گوندی دەڵاڵانی سەربە ناحیەی سەرکەپکان شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س برینداربوون و حه‌وت كه‌سیش ده‌ستگیر كران”.
ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.