ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە تووشی شێرپەنجە بووبوو گەڕایەوە بۆ کوردستان و نەخۆشیەکەی تێپەڕاند.
جوان ئیحسان، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە دوو ساڵە تووشی شێرپەنجە بووە و لە دەرەوە چارەسەر وەردەگرێت.
قوباد تاڵەبانی لە فەیسبووک بۆی نووسیوە
“دکتۆرە جوان ئێحسان خاوەن لۆژیکێکی بەهێز و عەقڵێکی وردبینە، لە هەر کۆبوونەوەیەکدا بەشداربێت بەو عەقڵ و لۆژیکەی کۆبوونەوەکە دەوڵەمەندتر دەکات. زۆر خۆشحاڵ بووم کە دوای ماوەیەکی زۆر، ئەمڕۆ دکتۆرە ژیر و ئازاکەمان بە تەندروستییەکی باشەوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بەشداربوو، بەخێربێتەوە دکتۆرە جوان، جێت زۆر دیار بوو و بە گەڕانەوەشت چاو و دڵی هەموومانت ڕوون کردەوە”.