پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شوێنی فرۆشتن لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕ دروستبووە و شەش کەس بە چەقۆ برینداربوون.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16.7.2022 لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویدا و دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتنی خێرا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە چەند کاسبکارێک لەسەر شوێنی کارکردن بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا شەش کەس بە چەقۆ زامدار بوون.
ئەوانەی شەڕیان کردووە، خزمی یەکترن و شەڕەکەش لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن بووە.
بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو شەڕە دەستگیرکران و ڕێڕەوی یاسایی دژیان گیراوەتە بەر.