دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی راگەیاند:

بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەیبوون. بڕیاردرا رۆژانە 3- 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی. لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری سامانە سروشتیەکان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد كە لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووەو رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیش
وەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوەو دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کەبەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.

ھەواڵی زیاتر