تەندروستیی سلێمانی: نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ تووشبووانی سکچوون و رشانەوە دەکرێتەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ “حاڵەتەکان”ـی سکچوون و دەکرێتەوە، دەشڵێت، لە سبەینێوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

بە ئامانجی پێشوازی کردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (د.سەباح نصرالدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ) دوایی چەندین کۆبوونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەکە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بوونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە کە پێویست بە داخڵبوون بکات تا بتوانرێت ئەو لودە زۆرە و سەردانیکردنەی هەیە کەم بێتەوە لەسەر نەخۆشخانەکانی ( شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ) ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە کە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراونەتەوە ،،

لەسبەینێ وە (۲۰۲۲/٦/۱٥)کاتژمێری( ۸) بەیانی هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بکەن .

جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ گۆڕینی کەش و هەواو بەرزی پلەکانی گەرما ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لە نێو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاوڵاتیان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك

۱ -بەکارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن ،،

۲- شووشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم ،،

۳- بەکارنەهێنانی ئەوخواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی ،،،

٤- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاکڕاگرتنی ،،

٥- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان.

سامان شێخ لەتیف

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر