هێڤیداری ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌خته‌ی راپۆرتی سێیه‌می چاكسازیی راگه‌یاند و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هه‌زاران مووچه‌ی كه به ناشایسته وه‌رده‌گیران، بڕاون.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هێڤیدار ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، له راپۆرتی سێیه‌می چاكسازیدا ئاشكرا بووه، كه 984 كه‌س وه‌ك شه‌هید له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون، مووچه‌ی شه‌هیدییان وه‌رده‌گرت، كه له راستیدا شه‌هید نه‌بوون، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
له هه‌ولێر 274 كه‌س
له سلێمانی 618 كه‌س
له دهۆك 119 كه‌س
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی: “4 هه‌زار و 189 کەس دوو مووچەیان وەرگرتووە، له‌ناویان هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە! هه‌یانه فەرمانبەرە و خانەنشینە! هەشە دوو مووچەی فەرمانبەریی هەیە”.
هه‌وره‌ها گوتی: “254 کەس بەناوی بریکاری وەزیر، پارێزگار، جێگری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتی، قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە، مووچە وەردەگرن، له‌كاتێكدا جێگەیان نییە کاری تێیدا بکەن”!.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، “نزیکەی 20 ملیار دینار بۆ کرێ خوێندنی منداڵانی شەهیدان خەرج کراوە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 10ی ته‌ممووزی ساڵی 2019، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا و تا ئێستا چاكسازی له لیستی ژماره‌یه‌كی زۆری مووچه‌خۆرانی كوردستان كراوه، به‌تایبه‌ت لیستی خانه‌نشینان، دوومووچه‌یی و پله تایبه‌ته‌كان و هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامن و تا ئێستاش سێیه‌م راپۆرتی چاكسازی ده‌ركراوه.
k24