وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئایدز ڕوونکردنەوە دەدا

هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز رەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە …

هەواڵی دۆزینەوە و تۆمارکردنی ژمارەیەک تووشبووی ئەیدز لەشاری هەولێر دوورە لە راستی ، هیچ بنەمایەکی دروستی تێدا نیە، تەنها پڕوپاگەندەیە و نابێت هیچ دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵی لەو جۆرە بڵاوبکاتەوە بەبێ وەرگرتنی دڵنیابوونەوەی وەزارەتی تەندروستی و ببێتە هۆکاری دروستبوونی دڵەڕاوکێ و پشێووی.

دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی HIV (ئەیدز) رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و تەنها و تەنها تاقیگەکانی تەندروستی گشتی حکومی دەتوانێت پشتڕاستی بکەنەوە، دوای دەستنیشانکردن رێكاری تایبەت دەگیرێتەبەر.

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ ی حوزەیران ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر