نەخۆشییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ڕایگەیاند، 80 کەس لە 11 وڵات تووشی سورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ 50 کەسی تریش کراوە کە گومان دەکرێ تووشبوبن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، تووشبونی 80 کەسیان لە 11 وڵاتی جیهان پشتڕاستکردووەتەوە کە تووشی سورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ 50 کەسی تر دەکرێت کە گوماندەکرێ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند وڵاتێک نەخۆشییەکە لەنێو چەند ئاژەڵێکیش بڵاوبۆتەوە، کە بەشێوەیەک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە بەهۆی بوونی ئەو ئاژەڵانە لەنێو خەڵکدا.