ئیعتراف کرا سلێمانی ناتوانێت خۆی بژێنێت

به‌ فه‌رمی ئیعتراف كرا سلێمانی ناتوانێت خۆی بژێنێت
ساڵی 2016، راپۆرتێكی نهێنی لیژنەیەكی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەبارەی بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی، نەوشیروان مستەفای لە خەونێكی دێرینی پەشیمانكرده‌وه‌..ئەویش هەرێمی سلێمانی بوو، ئه‌مڕۆژانه‌ش كارتی لامه‌ركه‌زییه‌تی بە تەواوەتی سوتێنرا.
ناوەڕۆكی راپۆرتەكە لایەنە یاسایی و دەستورییەكان، سەرچاوە سروشتیی و ئابورییەكانی پارێزگاكەی تیادا رونكرابۆوە، ئەوەش لەسەروەختی رێككەوتنی “دەباشان”ی نێوان جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا بوو، لە ساڵی 2016دا.
“سلێمانی 500 ملیار دیناری پێویستە بۆ موچە و خەرجییەكان، بەڵام داهاتی مانگانەی 80 ملیار دینارە”. بەشێك لە ناوەڕۆكی راپۆرتەكە بووە، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ پێی وتم ئه‌و كاته‌ ته‌نانه‌ت حسابی 250 دیناریشمان كردووه‌.
ئه‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو، پارتی كارتی لامه‌ركه‌زیه‌ت و هه‌رێمی سلێمانی، له‌ ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ سوتاند، چونکە له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی وتووه‌ یه‌ك دینارمان بۆ مه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و به‌ڵام ته‌واوكاری مووچه‌ و پرۆژه‌كانی سنوره‌كه‌ بكه‌ن، یه‌كێتی ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی حكومه‌ت و پارێزگاره‌كان، بریاردرا له‌ داهاتی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، پاره‌ی ته‌واو بۆ مووچه‌ دابینبكرێت، ئه‌مه‌ دوای ئەوە دێت سلێمانی لە شەش مانگی رابردودا شکستی هێنا لەوەی بە داهاتی خۆی بتوانێت ئیدارەیی پرۆژەکانی بدات و تەنانەت نەیتوانی ۷۸ ملیار دیناریش وەک تەواوکاریی مووچە دابینبکات.
داهاتی هەرێم زۆرینەی هی نەوتە، کەمترین وەبەرهێنان لە نەوتی پارێزگای سلێمانی کراوە، ئەمە هۆکاری سەرەکییە لەوەی نەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت.

مەعاز فەرحان

ھەواڵی زیاتر