” خۆزگە کاک نەوشیروان پێش مردن گۆڕانی هەڵئەوەشاندەوە “

د.ئیسماعیل نامیق ڕێكخه‌رى پێشووى ژوورى یاسایی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و یاساناس‌و مامۆستای زانكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت:

کاک نەوشیروان وەکو چۆن کۆمەڵەی ھەڵوەشاندەوە، خۆزگە پێش مردنی گۆڕانیشی ھەڵئەوەشاندەوە، بەداخەوە ئێستا ئەم جوڵانەوەیە، کەپێشتر ھێزێکی کاریگەرو مۆدێلێکی نوێی خەباتی سیاسیی بوو لەکوردستانی عێراقدا، بووە بەمەخسەرەی خەڵک بەھەموو مانایەک! کەس نازانێ کێ ڕێکخەرێتێ؟! کێ بڕیاردەرێتی؟! دەستلەکارکێشاوەکان بڕیاردەرن! ئەندامانی جڤات نازانن چ بڕیارێک لەجڤاتەکەیاندا دراوە! ھەریەکەو قسەیەک ئەکات! لەساڵی 2016وه‌ ئەم حزبە ھەرکات دیاریدەکات بۆ ھەڵبژاردن‌و کۆنفرانس کەچی تائێستا نەیتوانیوە ئەنجامیان بدات!

ئێستا لەناو خەڵکدا ئەگەر دوعا لەحزب‌و گروپ بکرێت، ئەوترێت خوایە وەکو گۆڕانی لێبێت! یانی بەداخەوە گۆڕان بووە بەنمونەی باڵا لەبەڵاو خراپیی‌و سەرلێشێواویدا!

بەکورتی؛ کۆمەڵێک مشەخۆرو ھەلپەرست ئەم بزوتنەوە کاریگەرەیان کرد بەدیلی بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆیان، ناسنامەو ھەموو خەسڵەت‌و تایبەتمەندییەکی گۆڕانیان سڕییەوە، لەپێناو تێرکردنی ئارەزووە جۆربەجۆرەکانی خۆیاندا.

ھەواڵی زیاتر