چەند ڕێنماییەک لە حکومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك رێككار و گشتاندنی له‌باره‌ی “تای خوێنبه‌ربوون” بڵاوكرده‌وه، تێیدا ورده‌كاری نه‌خۆشییه‌كه و چۆنییه‌تی ده‌ركه‌وتن و خۆپارێزی خستووه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تییدا هاتووه، “بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گوازراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی پەتای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever، كۆمه‌ڵێك رێنمایی و گشتاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه”.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لە عێراقدا راگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین رێکكار و پلان دەستپێدەکات بۆ پاراستنی هەرێم لەو پەتایە.