لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەو بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان یازدە کەس دەستگیرکراون
تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و نۆکەسیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی (بازیان ، چەمچەماڵ ، کەرکوکن ) دوو کەسەکەی دیکەش بازرگانن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن
سەبارەت بەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری #کریستاڵە
تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی
(۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون
ڕاگەیاندنوپەیوەندیەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی