هیجرەتی حەزرەتی محەمەد هانمان دەدات بۆ گیانی لێبوردەیی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم بۆنە “هانمان دەدات لەسەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان”. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جگە لە پیرۆزباییکردن لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان، هیوای خواستووە کە ساڵی هیجری ببێتە ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی. 
ئەمڕۆ 1443 ساڵ بەسەر کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ 1443 ساڵ بەسەر کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە تێدەپەڕێت.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە: 
بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا بێت لە جیهان و ناوچەکەدا. هیوادارم ڕێنمایی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن و خۆتان بپارێزن. ئەم بۆنە پیرۆزەی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت )، هانمان دەدات لە سەر برەودانی زیاتر بە گیانی لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیان و مرۆڤایەتی پارێزراو و تەندروست بن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر