دادگای یەمەن سزای لە سێدارەدان بۆ 5 کەس دەر دەکات

دادگای تاوانی یەمەن لە سەنعای پایتەخت، بە سەرۆکایەتی دادوەر محەمەد موفلیح، سزای لە سێدارەدانی بۆ 5 ھاوڵاتی یەمەنی دەرکرد بە تۆمەتی سیخوڕی کردن و مەشق پێکردنی چەندین کەس بۆ ھەواڵگریی بەریتانیا.

دادگا ناوی تۆمەتبارەکانی بڵاو کردەوە ھەر یەک لە (عارەفات قاسم عەبدوڵا، عەلی محەمەد عەبدوڵا، باسم عەلی، سالم عەبدوڵا یەحیا و ئەیمان موجاھید)کە ئامێری پێشکەوتوویان بۆ پەیوەندیکردن و چاودێری کردنی دەوڵەت بە مەبەستی سیخوڕی کردن و کاری تێکدەری لە یەمەن بەکار هێناوە.

ھەروەھا تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (محەمەد شەرف) بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا، ئەم شەش کەسە لە شارەوانی سەنعا و چەندین کاریان کردوە .

لایەنی فەڕمی یەمەن ڕەخنەی توند لە بەریتانیا دەگرن بۆ دەست تێوەردانەکانی لە کار و باری ناوخۆی وڵاتەکەیان.

ھەواڵی زیاتر