هیچ رێگرییەک نییە لەبەردەم هاووڵاتیانی عێراق بۆ کڕینی زەوی و خانوو لە هەرێم

بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی داد، دووپاتی کردۆتەوە کە ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە خوازیاری کڕینی زەویوزارن لە هەرێمی کوردستان.

دکتۆر لوقمان عومەر، بەرێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “هـه موو هاووڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هـه ر شوێنێكى     هـه رێمى كوردستان موڵك بكڕێت و هـيچ كێشه يه كى نيه و پێويستى به هـيچ رێکارێکی تایبەت نيه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وه كو (نفوس و ره گه زنامه ى عێراقى يان كارتى نيشتيمانى) “.

هەروەها گوتی کە ” هـيچ رێگريه ك نيه بۆ كڕينى زه وى كشتوكاڵى ته نیـا هـه ندێك رێوشوێنی ئاسایشی پێويسته، بۆ دڵنيا بوونه وه لەوەی  نەوەک ئەو کەسەی زه ويیه           كه دەكڕێت سه ر به داعش و گروپە تيروریستىەکان بێت . ئه گينا هـه موو هـاووڵاتيه كى عێراقى مافى هـه يه هـه ر موڵكێك کە بيه وێت بیكڕێت، ئه و رێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هـه موو هاووڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت. هەربۆیە به هـه زاران هـاووڵاتى عه ره ب، زه وى و خانوويان كڕيوه و به ناويان توماركراوه و هـيچ كێشه یەكيان نيیه. ته نانه ت هـه ركه سێكیش بيه وێت موڵک له برايانى عه ره ب بکڕێتەوە، ته واوى ئاسانكاريان بۆ ده كرێت و پێشوازيان لێده كريت” . 

ئاماژەی بەوەشکرد ” به سه دان هـاووڵاتى عێراقی، زه وى كشتوكاڵيشیان به ناوەوە تۆماركراوه و هـيچ كێشه یە كيشیان نه بووه”.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار کە لە دادگاکانی عێراق یان لە وەزارەتی دادی عێراقییەوە لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق  دەرچوون ، دکتۆر لوقمان عومەر ، بەرێوبەری گستی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان گوتی کە :” له رێگاى نوێنه رايه تى حكومه تى هـه رێمى كوردستان له به غدا، هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به به رده وامى ئه و جۆره نوسراوانه مان بۆ دێت و جێبه جێشمان کردوە وده یكه ين هـه روه هـا ليژنه ى ته نسيقى نێوان ئه نجومه نى دادوه رى هـه رێم و ئه نجومه نى دادوه رى عێراقيش هـه يه” .

ھەواڵی زیاتر