دایک و باوک و کچ؛ جانتا و مۆبایلی ئافرەتانیان دەدزی و دەستگیر کران

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کران.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا، کە هەرسێ تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە.

ھەواڵی زیاتر