لێبوردنی نێودەوڵەتی: میلیشیاکانی حەشد 643 کەسیان لە فەلوجە رفاندووە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناحکوومی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی 643 پیاو و گەنجی کرد کە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە رفێندران.
رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا روونیکردەوە، ئەو کەسانە کە رفێندران لە میانی پرۆسەیەکی سەربازیی گرووپی حەشدی شەعبی بۆ رزگاکررنی شاری فەلوجە لە حویزەرانی ساڵی 2016 کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی “داعش” بوو بەڕێوەچوو.
لە 3ی حوزەیران ئەو ساڵە کاتێک هەزاران کەسی ئاوارە هەڵدەهاتن ژمارەیەکی زۆر چەکدار کە جلوبەرگی گرووپی حەشدی شەعبیان لەبەربوو دەستیان کرد بە رفاندنی نزیکەی 1300 پیاو و گەنج کە تەمەنیان دەگونجا بۆ شەڕکردن، لە هەمان شەودا 643 کەس لەو ژمارە لەنێو پاسی گەورە گوازرانەوە و تا ئێستا بێسەروشوێنن و، ئەوانەی ماویشن دووچاری جۆرەها ئەشکەنجەی سەخت بوونەوە.

ھەواڵی زیاتر