لە هەولێر کەسێک ویستی دوو منداڵ بڕفێنێت و دەستگیرکرا
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات بەڵام دەستگیر دەکرێت.
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئاگاداركردنەوەیان كەوا لە گەڕەكی (ڕاستی) كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات، دەستبەجێ بەدواداچوونيان كرد و توانییان لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك، تۆمەتبارەكە بە ناوی (س.ع.ع) دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ناوبراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی (ڕاستی) كرا.